Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 01:44

دهۆک.. پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی كۆڵان و شەقام لە گوندی ئێتویتێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، لەسەر داهاتی شارەوانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ كرا و ئێستاش زۆربەی كارەكانی تەواو بووە.

دانیشتووانی گوندەكە بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەكەوە دڵخۆشن و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكیش جەخت لە ئەنجامدانی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە تەواوی سنووری شاری دهۆك دەكاتەوە.

وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا چەند پرۆژەیەكی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.