به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، گوندی قەیتەوان له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بە کاره‌بای نیشتمانی ڕووناک دەکرێتەوە.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە چوارچێوەى پرۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چه‌مچه‌ماڵ، لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا و بە بڕی زیاتر (123) ملیۆن دینار كاره‌بای نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نرێته گوندی قه‌یته‌وانی بچووك.
راشیده‌گه‌یه‌نن: پرۆژەكە بریتیە لە گه‌یاندنی هێڵی كاره‌با بۆ گوندی قه‌یته‌وانی بچووك سه‌نگاو 11/132 كه‌ی ڤی فیده‌ری (1).
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: كۆى بودجه‌ى پرۆژەكەش بریتییه له (123.756.000) سەد و بیست و سێ ملیۆن و حه‌وت سه‌د و په‌نجا و شه‌ش هەزار دینار و لەلایەن کۆمپانیای (برێژ) جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لە ماوەی (35) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.