وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا ده‌ستی پێ كرد.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: تیمەکانی کارەبای یەکی هەولێر لە قوشتەپە دەستیان بە هەڵمەتێکی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: ئەو شوێنانەی کە سەرپێچییان کردووەتە سەر تۆرەکانی کارەبا، رێوشوێنی یاساییان لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر و تا ئەو کاتەی کە ڕێکارەکان تەواو دەبن و سزا دەدرێن، کارەباکەیان نابەسترێتەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: هەڵمەتەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی قوشتەپە و پۆلیسی ناحییەکە بەڕێوەچوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.