مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ''پێداگریی هاوپەیمانی-2022''ی رووسیا و بێلاڕووس، لە خاکی بێلاڕووس دەستی پێ کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، چەند یەکەیەکی سەربازیی سوپای بێلاڕووس و چەند یەکەیەکی ناوچەی سەربازیی خۆرهەڵاتی سوپای رووسیا بەشداری لە مانۆڕی سەربازیی ''پێداگریی هاوپەیمانی-2022''دا دەکەن.
مانۆڕەکە کە دوو سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی S-400 و Pantsir-S لەگەڵ 12 فڕۆکەی جەنگیی Su-35ی رووسی تیایدا بەشدارن، لە بنکە ئاسمانییەکانی ئۆبوز لێسنۆڤسکی، ئۆسیپۆڤیچسکی، بریستسکی، گۆجسکی، پۆلیگۆنەکانی دۆمانۆڤسکی و بارانۆڤیک، لونینێتس، لیدا، ماچۆلیشچی لە خاکی بێلاڕووسدا بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.