پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ڕاگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دەبارێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی مامناوەندی دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی پارێزگاكان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران، لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.