Erbil 38°C یەکشەممە 10 ئایار 00:24

لەبارەى پاداشتى خانەنشینان و فه‌رمانبه‌ران بڕیاری نوێ درا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسراوێکی سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینان و فه‌رمانبه‌ران بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی  و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینان و فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند: ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینییان وەرگرتووە، بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و خانەنشینکراون، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەر کار و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجکراوە، بەپێی یاسا و رێنماییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی حکوومەت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد: ئەو فەرمانبەرانەی پاداشتەکەیان نەگەڕاندوەتەوە دەتوانن پاداشتەکە بگەڕێننەوە و دووبارە لەسەر خانەنشینی دووەمجار پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە لە ماوەى 60 رۆژ لە رێککەوتى دەرچوونى ئەم نوسراوەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.