Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:43

بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر فڕۆکەخانەیەکی سعوودیە 4 کەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە کە پشتیوانی دەکات لە هێزەکانی حکوومەت لە یەمەن رایگەیاند، بەهۆی ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها لە باشووری خۆرئاوای سعوودیە، چوار مەدەنی برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە، راگەیەندراوێکی هاوپەیمانیی عەرەبی بڵاو کردەوە، کە تیایدا هاتووە ''بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تێکشکاند کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها کرابوو''.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە پاش تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پارچەکانی لە دەوری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە و بەپێی ئامارە بەراییەکان چوار کەس لە کرێکاران و گەشتیاران و برینداربوون.

سەبارەت بە رووداوەکە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بە ئۆپەراسیۆنی پێداگرانە وەڵامی ئەو هێرشە دەدەنەوە کە کرایە سەر فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی و گەشتیاران.

هێشتا حووسییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.

روژهه‌لاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.