ئەمڕۆ پێنجشەم بە چاودێری ئالان حەمە سەعید ساڵح وەزیری پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و ژمارەیەك لێپرسراو و پەروەردەكاران قوتابخانه‌یه‌كی نوێ كرایه‌وه و بووه 55مین قوتابخانه كه له كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ خزمه‌تكردنی قوتابییان بكرێته‌وه.
ناوی قوتابخانەكه (سەهەند)ی بنەڕەتی تێکەڵاوه و له (18) پۆل پێكهاتووه و ده‌كه‌وێته گەڕەکی ئاراس له شارەدێی پیرزین لە شاری هەولێر.
دوای مه‌راسیمی کردنەوەی قوتابخانه‌كه، وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیارەکانی مامۆستایان و قوتابییان بوو.
دواتر وه‌زیری په‌روه‌رده له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند كه قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر داوای قوتابییان وهاووڵاتییانی ناوچه‌كه دروستكراوه به‌هۆی پێویستی له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا.
ئالان حه‌مه سه‌عید ساڵح جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه 55مین قوتابخانه‌یه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت.
شایەنی باسە ئەم قوتابخانەیە لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی (ملیاریک و هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن دینار) بنیاتنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.