سه‌رۆكایه‌تی دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی ڕه‌تی كرده‌وه بینای دادگه‌كه‌یان فرۆشرابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌ر میدیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردبێته‌وه ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ڕای گشتی بڵاوی كرده‌وه: لە چەند پەیجێكی فەیسبووك و میدیای ئەلكترۆنیدا هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە كه گوایە بینای دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فرۆشراوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمە لە سەرۆكایەتی دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە بەدرۆ دەخەینەوە و ئەو جۆرە هەواڵ و نووسراوانە بە چەواشەكاری دەزانین كە مەبەستیان تێكدانی میزاجی هاووڵاتییان و شلەژانی ئاشتی كۆمەڵایەتییە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وەك سەرۆكایەتی دادگه‌ی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی سكاڵا لە دژی هەر سایت و پەیج و ئاكاونت و دەزگایەكی ڕاگەیاندن دەجووڵێنین كە ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاو كردووەتەوە و ئیجرائاتی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرینەبەر تا پەندی لێوەربگیرێت و چیتر هاووڵاتییان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و هەستیان نەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.