ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، له مانگی ڕابردوو 20 تیرۆریستی مه‌ترسیداری داعش له گرتووخانه‌ی شاری حه‌سه‌كه‌ی سووریا ڕایانكردووه.
قاسم ئه‌عڕه‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (ڤیلیه ڤاریۆلا) باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا ڕایگه‌یاند: مانگی ڕابردوو له كاتی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه سناعه له پارێزگای حه‌سه‌كه له سووریا 20 تیرۆریستی مه‌ترسیداری داعش ڕایانكردووه.
ئه‌عڕه‌جی داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گیراوه داعشه ئه‌وروپییه‌كان و ماڵباته‌كانیان له كه‌مپی هۆل له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له تیرۆریستانی داعش له گرتووخانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی سووریای دیموكراتن و به‌هۆی سنوورداری توانای هێزه‌كان هه‌میشه مه‌ترسین بۆ سه‌ر عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به كاره‌كانیان هه‌ڵنه‌ستن و چاره‌سه‌رێكیان بۆ نه‌دۆزنه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هێرشه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه سناعه له حه‌سه‌كه 20 تیرۆریستی مه‌ترسیدار ڕایانكردووه.
جێی باسه تیرۆریستانی داعش مانگی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه له حه‌سه‌كه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان تیرۆریستی داعش هه‌ڵاتن، به‌ڵام دوای چه‌ند ڕۆژێك شه‌ڕكردن، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گرتنه‌وه‌ی گرتووخانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و چه‌ندان تیرۆریستیش خۆیان ڕاده‌ستكرده‌وه.
دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش، عێراق هێزێكی زۆری سوپا و پاسه‌وانی سنووری برده سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا و جێگیری كردن تا ڕێگری بكه‌ن له په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ر تیرۆریستێك بۆ نێو خاكی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.