ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر 500 پاكه‌ت حه‌بی ساخته گیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پۆلیسی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەشی چاودێریی بازاڕی كوالێتی كۆنتڕۆڵ، لەسەر شەقامی شۆڕش نزیك نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵان، دەست بەسەر 500 پاكەت حەبی جۆری (Galvus) گرت كه سه‌رجه‌م حه‌به‌كان ساختە بوون.
ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حه‌به ساخته‌كان، هەروەها ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ستیكەری وەزارەتی تەندروستی ساختەشدا گیرا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كە حەبە ساخته‌كان بە ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت هێنرابوونە شاری هەولێر و دەیانویست لە دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان ساغیان بكەنەوە.
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلەكە و كۆی حەبەكان دەستیان به‌سه‌ر داگیرا و شوفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە ناوی (ع. ا. و) دەستگیركرا و ڕادەستی دادگه دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.