دوای کودەتای سەربازی لە بورکینا فاسۆ، ئهمڕۆ پێنجشهممه ئەنجوومەنی دەستووری وڵاتەکە سەرۆکێکی نوێی دەستنیشان کرد.
ئەنجوومەنی دەستووری بورکینا فاسۆ دهستنیشانكردنی پاول هێنری سانداوگۆ دامیبای وەک سەرکۆماری وڵاتەکە ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی دادوەری وڵاتەکە ڕایگەیاند: دامیبا سوێندی یاسایی خواردووە و ئێستا سەرۆکی وڵات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە.
ئاماژەی بەوەش دا كه ئەم بریارە لە دوای دەستلەکارکێشانەوە و لەکارلادرانی سەرۆکی پێشوو دێت.
سوپای بوركینا فاسۆ لە ڕێککەوتی 24ی 1ی 2022 كودهتای بهسهر سهرۆك مارك كابۆری سهرۆكی وڵاتهكهی كرد و له پۆستهكهی دوورخستهوه، ئەمەش بە یەکەم کودەتای ساڵی 2022 دادەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.