Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 21:56

پۆلیسی هاتوچۆ: پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامێکی سه‌ره‌کی کاره‌ساتی لێ که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌نجامدانی پێشبڕكێ له‌نێوان شوفێری دوو ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاری هه‌ولێر كاره‌ساتێكی لێ كه‌وته‌وه‌.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای هەولێر کەسنەزان لە سایدی هاتن بەرەو ناو شار و لەژێر پردی 120 مەتری، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندای و کیا سپۆرتاجی تایبەت خەریکی پێشبڕکێکردن بوون لەگەڵ یەکتر و ڕێگایان لەسەر یەکتر دادەخست و تەسک دەکردەوە.

ڕاشیگه‌یاند: لەو کاتەدا بەهێزێکی زۆرەوە پێكدادان لەنێوانیاندا دروست بوو و ڕاستەوخۆ هیۆندایەکە بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوت و بۆ مەودای نزیک 50 مەتر لەسەری ڕۆیشت و دارەکانی جوانکاری و چیمەنی ناو دورگەکەی هەموو تێک دا و ئینجا پەڕیەوە دیوەکەی تری شەقام و بەپانی شەقامەکەی بڕی و لە دوای خۆکێشانی بە شۆستەی دیوی ڕاستی شەقامەکە ئینجا وەستا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کیا سپۆرتاجەکەش هەر لە دیوەکەی تری شەقام بەرەو لای ڕاست ڕۆیشت و خۆی کێشا بە مازدایەکی تایبەت کە لە لۆپی 120 مەتری دادەبەزی بەرەو ناو شار و ئینجا وەستا.

گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس ڕأشیگه‌یاند: لە دەرەنجامی ڕووداوەکە 3 شوفێر کە بەشداریی ڕووداوەکە بوون زامدار بوون کە دووانیان هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بوون و بەڕەگەز عەرەبن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دەرکەوت بڕێکی زۆری ماددەی سەرخۆشکەریان خواردۆتەوە کە ئەمە وای کردووه‌ زیاترهان بدرێن بۆ پێشبڕکێکردنەکە.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.