ئەمڕۆ ھەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی غه‌ریبه عه‌زیز بارام دایكی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.