Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:13

جۆ بایدن داوا له‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان ده‌کات هه‌ر ئێستا ئۆکڕانیا جێبێڵن

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد به‌ زووترین كات و هه‌ر ئێستا بارگه‌یان تێكنێن و خاكی ئۆكڕانیا جێبێڵن به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی (بی بی سی)ی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند: ئێستا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین سوپای جیهان ده‌كه‌ین، دۆخه‌كه‌ ته‌واو جیاوازه‌، ڕه‌نگه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی و زۆر مه‌ترسیدار بڕوات.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌ر هه‌ڵبدات، سوپای ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هاوكاری پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتییانه‌ی بكات كه‌ له‌ ئۆكڕانیا نیشته‌جێن و هه‌وڵی ڕزگاركردنیان بدات.

بایدن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دۆخه‌كه‌ هاوشێوه‌ی شه‌ڕی جیهانی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌قه‌ له‌نێوان سوپای ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ده‌ست پێ بكات، دۆخه‌كه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ پێشووتر و ئێستا له‌ جیهانێكی ترداین.  

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ وڵاتی ئۆكڕانیا ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانی ڤایرۆسی كۆڕۆناش. داواشی له‌وانه‌ كرد كه‌ ئێستا له‌ ئۆكڕانیان به‌ زووترین كات و هه‌ر ئێستا خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و وڵاته‌ جێبێڵن.

 

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.