Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 21:58

یەکێتی زانایان ئیدانەی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان دەکات

کوردستان TV
100%

 

یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدانەی سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی هونەرمەندێک سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام کرد و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، یەکێتی زانایان ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکات".

دەقی ڕاگەیەنراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان:-

لە ماوەی رابردوو هونەرمەندێکی یارسانی کوردستانی رۆژهەڵات لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سوکایەکی بەرامبەر پیرۆزییەکانی ئیسلام بڵاوکردەوەو بەهۆیەوە هەستی موسڵمانانی بریندار کرد، ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە ئیدانەی ئەو سوکایەتیانە دەکەین و پێمان وایە ئەم جۆرە کارانە هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و پێویستی بە داوای لێبوردن لە موسڵمانان هەیە، خەڵک بۆ خۆی ئازادە چۆن بیر دەکاتەوە، بەڵام ئازاد نییە لەوەی سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام بکات و ناکرێ رێگە بەوە بدرێت ئەو پێکەوەژیانەی هەیە لەبار بچێت و ئاشتی کۆمەڵگە بشێوێندرێت، چاوەڕوان بووین سەندیکای هونەرمەندان لەبەیاننامەکەیاندا ئیدانەی ئەو جۆرە رەفتارانەی کردبووایە کە بۆتە هۆکاری برینداربوونی هەستی موسڵمانان، لەهەمان کات ئەرکی داواکاری گشتیە رۆڵی خۆی ببینێت و لەو حاڵەتانە بێتە دەنگ بە ئەرکی پێویست هەڵبستێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی و سوپاسی هەڵوێستی بەرزی زانایانی کوردستانی رۆژهەڵات بەتایبەت شاری پارە بکەین، کە بە پەیامی حەکیمانە و لە پێناو دامرکاندنەوەی دۆخی بەرهەمهاتووی ئەم رووداوە نەخوازراوە، رەنج و ماندوو بوونیان کێشا و لە ئاستی پێویست هەڵویستیان وەرگرت.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.