وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ڕووسیا سەربازی زیاتری لەسەر سنوورەکەی لەگەڵ ئۆکڕاینا بڵاوکردۆتەوە، هۆشداری دا کە هێرشی ڕووسیا بۆ کیێڤ ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا بێت تەنانەت لەوانەیە لە کاتی چاڵاکییەکانی ئۆڵۆمپیادیشدا ڕووبدات.
ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:ئێمە لە دۆخێکداین کە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا بێت داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا دەست پێ بکات، بۆ ئەوەی ڕوونتربێت ڕەنگە لە کاتی ئۆڵۆمپیادیشدا ڕووبدات، یان لەوانەیە چاوەڕێ بکات تا کۆتایی ئۆڵۆمپیاد، ئەمەش بۆ ئەوەی وڵاتی چینی هاوپەیمانی ڕووبەڕووی کێشە نەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند:لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانین لەگەڵ ڕووسیا، هەموو هەوڵێکیشمان داوە بۆ دیالۆگ، بەڵام ئەگەر بەردەوام بێت لە دەستدرێژییەکانی ئەوا دووچاری دەرئەنجامێکی گەورە دەبێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە جۆبایدن سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا داوای له هاووڵاتییانی ئەمریکا كرد به زووترین كات خاكی ئۆكڕاینا جێبهێڵن، بههۆی تهشهنهكردنی زیاتری ئاڵۆزییهكانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.