Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:57

ئەمریکا 7 ملیار دۆلاری ئەفغانستان ڕادەگرێت

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی واژۆی لەسەر بڕیارێک کرد کە ڕێگە بە ڕاگرتنی 7 ملیار دۆلاری ئەفغانستان دەدات.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی لەبارەی واژۆکردنی بڕیاری ڕاگرتنی ئەو 7 ملیارەی بانکی ناوەندی ئەفغانستان لەلایەن جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت "نیوەی پارەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی 11ی سێپتێمبەر تەرخان دەکرێت و نیوەکەی دیکەش بۆ یارمەتیدانی مرۆیی لە ئەفغانستان خەرج دەکرێت".

بەرپرسەکە دانی بەوەدا نا کە بارودۆخەکە لە ڕووی یاساییەوە ئاڵۆزە، جەختیشی کردەوە کە ئەمە تەنها ڕێکارێکی سەرەتاییە و دەکرێت جێبەجێکردنی چەند مانگێکی دیکە بخایەنێت. 

بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەوانەیە ببێتە جێی مشتومڕێکی زۆر بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە لەوانەیە قەیرانێکی مرۆیی گەورە لە ئەفغانستان دروست بکات. 

ئابووری ئەفغانستان لەگەڵ ڕووخانی حکوومەتی وڵاتەکە و دەستبەرداگرتنی لەلایەن تاڵیبانەوە ڕووی لە دابەزین کرد، هەروەها هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ئەم وڵاتە وەستێنرا، ئەمەش قەیرانی برسییەتی و مرۆیی لە وڵاتەکەدا دروست کرد.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.