Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 21:57

قەڵادزێ.. تەرمی کچێک گەیەنرایە نەخۆشخانە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە

کوردستان TV
100%

 

 ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە قەڵادزێ تەرمی کچێکی تەمەن 17 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانە و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:تەرمی کچێک بەناوی (خ . ئـ . و) تەمەن 17 ساڵان کە قوتابییە و دانیشتووی ناحییەی سەنگەسەری سەر بە قەڵادزێیە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ڕاشیگەیاند: دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت بە پەت خنکابێ.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بە مەبەستی دەرخستنی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.