Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 20:38

بەردەڕەش.. لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا ئافرەتێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئافرەتێکی تەمەن 39 ساڵ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری کوردستان تیڤی لە بەردەڕەش پێی ڕاگەیاندین:لەناو یەکێک لە پارکەکانی قەزای بەردەڕەش لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە ئافرەتێکی تەمەن 39 ساڵ بەناوی (نەورۆز محەممەد مەعروف) گیانی لەدەستدا.

عەمید سەعدی بەرزنجی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش لەمبارەیەوە بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: دواى ئاگاداركردنەوەى پۆليس له حاڵەتەکە مەفرەزەکانی پۆليس گەيشتنه شوێنەكه و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش هەروەها گوتیشی "بنکەی بەردەڕەشی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات".

هاوکات پزیشکی داد هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا کرد و دەڵێت "ئافرەتەکە بە جەڵتەی دڵ مردووە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.