ھێزی دەریایی ئەمریکا بەھۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، چوار کەشتی جەنگی رەوانەی شەشەمین کەشتیگەلی خۆی لە ناوچەی ئەورووپا کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ھێزی دەریایی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە"کەشتی جەنگی ھێزەکانی دەریایی ئەمریکا USS Sullivans (DDG 68), USS Gonzalez (DDG 66), USS Donald Cook (DDG 75) USS Mitscher (DDG 57)، لە ناوچەی ئەورووپا چالاکی ئەنجام دەدەن. بە درێژای ئەرکەکانیاندا، بەشداریی لە زنجیرەیەک چالاکی دەریایی دەکەن بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ھاوپەیمانی ناتۆ و شەشەمین کەشتیگەلی ئەمریکا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە کەشتییەکان بەندەرەکانی نۆرفۆلکی ڤێرجینیا و مەیپۆرتی فلۆریدایان جێھێشتووە و بانگەشەی ئەوەشکرا کە ئەو گواستنەوەیە لە بەرامبەر ھیچ ھەنگاوێکی رووسیا نییە و تەنھا بۆ ھاوکاریکردنی شەشەمین کەشتیگەلی ئەمریکایە لە ئەورووپا.
پێشتر کەشتی فڕۆکەوانی Harry S. Trumanی ئەمریکا بەمەبەستی بەشدارییکردن لە مانۆڕی Neptune Strike-22 لە دەریای سپی جێگیرکرابوو.
جێی ئاماژەیە، مانۆڕی Neptune Strike-22 لە چواری شوبات کۆتایی ھات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.