ئیسرائیل رایگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆ و کێیڤ، سەرجەم دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی و ئەندامانی خێزانەکانیان لە ئۆکراینا دەکشێنێتەوە.
بەپێی کەناڵی فەرمی "كان"، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل کشانەوەی سەرجەم دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکانی و ئەندامانی خێزانەکانیان لە ئۆکراینا راگەیاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتییانی لە ئۆکراینا کردووە بگەڕێنەوە وڵاتەکە و لە ئەگەری مانەوەیان لەو وڵاتەدا ئەوا لە ناوچە گەرمەکاندا دووربکەونەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا داوا لەو کەسانە کراوە کە پلانی گەشتکردنیان بۆ ئۆکراینا داناوە بیر لەوە بکەنەوە کە لە کاتی ئێستادا ئەو گەشتە ئەنجام نەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.