لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی سوپای عێراقدا، چوار تیرۆریست لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار، دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، چوار تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار، دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
شانەی ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.