تەرمی دانەری تەمەن10 مانگ دۆزرایەوە و ورده‌كارییه‌كه‌ی راگه‌یاندرا.
بەرەبەیانی ئەمرۆ شه‌ممه 12 ى 2 ى 2022، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی جل و بەرگ و کەلەسەری منداڵێکی ڕاگەیاند و دوای توێکاری دەرکەوت تەرمی دانەری تەمەن 10 مانگە.
دوای توێکاری تەرمەکە له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، لەڕێی هاووڵاتیانی گوندی سۆربەش كاكەڵا توانراوە تەرمی دانەر نەبەزی تەمەن 10 مانگ لەژێر قامیشەڵانێكدا بدۆزرێتەوە.
دانه‌ر نه‌به‌ز لە لافاوەكەی رۆژی 17ی 12ی 2021دا لافاو بردی و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بەردەوام بوو، دوای هەوڵێکی زۆری پۆلیسی هەولێر و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هاووڵاتیان،بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 12 ى 2 ى 2022، له‌لایه‌ن 2 هاووڵاتییه‌وه تەرمی دانەری 10 مانگ لەناو چەند دار قەمیشێک له‌نزیك ماڵی هاووڵاتییه‌ك لە گوندی سۆربەش كاكەڵا له‌سنووری قه‌زای شه‌مامك دۆزرایه‌وه و دواتریش په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.