تیكتۆك یه‌كێكه له‌به‌ربڵاوترین به‌رنامه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ساڵی 2008ه‌وه، وه‌ك گهردهلوێكی گشتگیر سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتووه‌ته‌وه.
لێره‌دا چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م به‌رنامه‌یه ده‌خه‌ینه‌روو:
1325. له‌كۆگای ره‌سمی به‌رنامه‌ی هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆیدو ئای ئۆ ئێس، واته له‌به‌رنامه‌ی پله‌ی ستۆرو ئاپ ستۆر، زیاتر له‌دوو ملیار جار ئه‌م به‌رنامه‌یه داونلۆدكراوه.
1326. به 75 زمانی جیاواز خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شده‌كات.
1327. له‌ناو ئه‌و مۆبایلانه‌ی به سیسته‌می ئای ئۆ ئێس كارده‌كه‌ن، نزیكه‌ی سێسه‌د مێگا له‌یادگای مۆبایله‌كه ده‌گرێت.
1328. له‌چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك هندستان و پاكستان قه‌ده‌غه‌كراوه.
1329. سه‌رباری ئۆفیسی سه‌ره‌كی له چین، چه‌ند ئۆفیسێكی تری جیهانی له‌وڵاتانی تری وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هه‌یه.
1330. تابی سه‌ره‌كیی تیكتۆك بریتییه له For You "بۆ تۆ" كه بینا له‌سه‌ر مێژوی به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌كه، ڤیدیۆی ده‌خاته‌به‌رده‌م.
1331. له‌كانونی دووه‌می 2018 تیكتۆك له‌ڕوی زۆرترین داونلۆدی به‌رنامه فرییهكانهوه، لهتایلاندو چه‌ند وڵاتێكی تردا پله‌ی یه‌كه‌می تۆماركردووه.
1332. له‌یه‌كه‌م ساڵی دهستپێكردنییهوه، ئه‌م به‌رنامه‌یه، به‌گشتی رۆژانه یه‌ك ملیۆن بینینی ڤیدیۆكانی هه‌بووه، دواتر پله‌به‌پله ژماره‌ی بینینه‌كانی زیادیكردووه.
1333. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، نزیكه‌ی له‌سه‌دا 26.5ی ئه‌و پێنج سه‌د ملیۆن به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌ی تیكتۆك، خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
1334. به‌گوێره‌ی داتاكانی كانونی دووه‌می 2020، نزیكه‌ی له‌سه‌دا 34ی به‌كارهێنه‌رانی تیكتۆك چالاكانه پۆست ده‌كه‌ن. 1335.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان، له‌كۆی ئه‌و 800 ملیۆن به‌كارهێنه‌ره چالاكه‌ی تیكتۆك، نزیكه‌ی 150 ملیۆنیان خه‌ڵكی چینن كه نیشتمانیی بنه‌ڕه‌تی به‌رنامه‌كه‌یه.
1336. له‌سه‌دا 41ی چالاكترین به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌مه‌نیان 16 بۆ 24 ساڵه.
1337. پۆستكردن له‌چه‌ند كاتێكی دیاریكراودا یارمه‌تیده‌ره بۆ بینینی زیاتری پۆسته‌كه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی 2020، باشترین كات بۆ پۆستكردن له تیكتۆك، له‌نێوان سه‌عات 6 بۆ 10ی به‌یانی و 7 بۆ 11ی شه‌وه به كاتی ستانداردی خۆرهه‌ڵات كه هه‌شت سه‌عات له‌دوای كاتی عیراقه‌وه‌یه. زیاتر له‌وه‌ش رۆژانی پشووش رۆڵی هه‌یه.
ئاماره‌كان ده‌ريخستووه كه پۆستكردن له‌سه‌عات 9ی به‌یانیی سێشه‌ممان، زۆرترین كارلێك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها نیوه‌ڕوانی پێنجشه‌ممانیش به هه‌مان شێوه.
1338. به‌گشتی له‌سه‌دا 51.6ی به‌كارهێنه‌رانی تیكتۆك نێرن، به‌ڵام له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی كچانی به‌كارهێنه‌ری تیكتۆك له‌هاوتا كوڕه‌كان زیاتره.
1339. به‌گوێره‌ی داتاكانی 2019، به‌گشتی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئه‌م به‌رنامه‌یه، رۆژانه 52 خولهك له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه به‌سه‌رده‌بات.
1340. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 43ی دیمه‌نه ڤیدیۆییه‌كانی تیتۆك لێوجوڵاندنن بۆ ڤیدیۆی پێشوتر.
1341. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 90ی به‌كارهێنه‌رانی تیكتۆك، رۆژانه چه‌ند جارێك به‌كاریده‌هێنن.
1342. نزیكه‌ی له‌سه‌دا 41ی به‌كارهێنه‌رانی تیكتۆك ته‌مه‌نیان له‌نێوان 16 بۆ 24 ساڵدایه.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.