پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه: ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 ى 2 ى 2022، تەرمی هاووڵاتیيەک بەناوی ( و . ج . ع) لەدایک بووی ساڵی 2004، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بەقەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیسی راپه‌رین راشیدهگهێنێت: دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری " لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە " بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
تەرمێک لە قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.