Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:40

به‌فربارین رێگای 164 گوند داده‌خات 

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سێواس له‌ كوردستانی توركیا بەھۆی زۆریی بەفربارینەوە رێگەی ھاتوچۆی 164 گوند داخراون.

بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای سێواس، تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی رێگاکان.

تیمەکان سەرەتا ھەوڵی کردنەوەی ئەو رێگایانە دەدەن کە ھەواڵیان پێ دەگات رووداوەکانی وەک نەخۆشبوون، لەدایکبوون و کۆچی دوایی کردن لە چ ناوچەیەک روویانداوە.

ھەروەھا بەھۆی کاریگەری سەرماوسۆڵە و بەفرەوە پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ خوار 14 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەھۆی چڕی تەمومژەوە، لە فڕۆکەخانەی سێواس نوری دەمیرداغ گەشتی سێواس-ئیستانبوڵ لەلایەن ھێڵی ئاسمانیی تورکی (THY) ھەڵوەشێندرایەوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.