Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 19:15

زیاتر لە 52 ملیار دینار بۆ جێ به‌جێ کردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک له‌ دھۆک تەرخان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

 جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، ئەو بودجەیەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای دھۆکی تەرخان کردووە، 52 ملیار دینارە و ئێمەش بەو بودجەیە 155 پڕۆژە لە ھەموو ناوچەکان جێبەجێ دەکەین، جگە لە ئیدارەی زاخۆ.
جێگری پارێزگاری دھۆک، ماجد سەید ساڵح، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: بۆ ئەمساڵ پارێزگای دھۆک گوژمەی 52 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، کە 155 پڕۆژەی پێ جێبەجێ دەکرێت و لە ھەموو سێکتەرەکاندا ئەو پڕۆژانەی زۆر پێویستن بۆ ھاووڵاتیان لە بواری خزمەتگوزارییەوە جێبەجێ دەکرێن.
ماجد سەید ساڵح راشیگه‌یاندووه‌: ئەو بودجەیەی تەرخان کراوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ قەزا و ناحیەکان و لایەنی پەیوەندیدارەکانە، بودجەکە بەپێی ڕێژەی دانیشتووانی ھەر قەزا و ناحیەیەک تەرخان دەکرێت و پڕۆژەی پێویستیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.
ده‌شڵێت: ئەو بودجەیەی تەرخان کراوە تەنھا بۆ پارێزگای دھۆکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەجیا بودجەی بۆ تەرخان کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.