لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، داواكاری یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ سووككردنی سزای دانی ئه‌لڤێشی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و سزای ڕاگرتنی یاریزانه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد كه له دوو یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
ئه‌ویش دوای به‌كارهێنانی توندوتیژی و وه‌رگرتنی كارتی سوور له یاری یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له هه‌فته‌ی بیست وسێیه‌می لالیگا كه به سه‌ركه‌وتنی بارسا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ كۆتایی هات.
به‌مه‌ش ئه‌لڤێش ناتوانێت له دوو یاری داهاتووی بارسا له خولی ئیسپانیا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئیسپانیۆل و ڤالێنسیا به‌شداری بكات، له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، ئه‌لڤێش له تویتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئه‌نقه‌ست توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر یانیك كاراسكۆی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌ندێك جار له یاری تۆپی پێ به‌ریه‌ك كه‌وتنی توند له نێوان یاریزانان ڕووده‌دات.
هاوكات ئه‌لڤێش داوای لێبوردنی له كاراسكۆ كرد بۆ ئه‌م ڕووداوه، ئێستاش بارسێلۆنا ڕێگایه‌كی دیكه‌ی له‌پێشه بۆ سووككردنی سزانه‌كه ئه‌ویش له ماوه‌ی پازده ڕۆژ داواكاری پێداچوونه‌وه پێشكه‌شی دادگای كارگێڕی وه‌رزشی ئیسپانیا بكات.
داواکارییه‌کی بارسێلۆنا له‌یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕه‌تکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.