Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 23:28

بازرگانێکی مـاددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

 

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکانیان لە پارێزگای میسان، دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر یەک کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا، گیراوە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە دەستگیرکراوەکە رەوانەی دادگا کراوە، بۆ ئەوەی سزای عادیلانە بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.