Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:32

محه‌مه‌د ره‌شید ئۆرمانی : رووسیا هه‌وڵ ده‌دات حکومه‌تی ئۆکراینا زیاتر له‌ خۆی نزیک بێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شدار بوون له‌ به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به‌ پرسی  رووسیا و ئۆكراینا و له‌ ژێر ناوی ، ئەگـەر رووسـیا هـێـرش بکـاتە سـەر ئۆکـراینـا، چ ڕوودەدات ؟ محـەمـەد ڕەشـید ئـورمانی - شـرۆڤـەکـاری سـیاسـی رایگه‌یاند :

 

هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا زه‌حمه‌ته‌ ، زیاتر له‌ 100 هه‌زار سه‌ربازی رووسی و 30000 سه‌ربازی بیلا رووسیا و هێنانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی و فرۆكه‌و هێنانی گاز و گی پی ئیس و به‌كار هێنانی سۆشیال میدیا ، ئه‌وانه‌ ئاماده‌كاریی لاوه‌كین بۆ خۆئاماده‌كاری هێرش كردنه‌ سه‌ر ئۆكراینا . ته‌نها ئه‌وه‌ش فشاره‌ بۆ سه‌ر ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ .

 

ئه‌مه‌ریكا له‌ رێی هه‌والگری زانیاری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا رووسیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆكراینا یاخود نا ، ده‌رگای دبلۆسی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاكامێكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌ .

رووسیا هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تی ئۆكراینا زیاتر له‌ خۆی نزیك بێت ، چونكه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئۆكراینا زیاتر نزیكه‌ له‌ ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپایی .

 

له‌ ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌گه‌ر رووبدات زیانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ئۆكراینا بگات .

رووسیا ده‌رگایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وروپا ، بۆیه‌ چوونه‌ ناو یه‌كیتی ئه‌وروپای ئۆكراینا مه‌ترسی بۆ سه‌ر رووسیا هه‌یه‌ .

 

كاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات ، مه‌ترسی هه‌یه‌ ، هه‌موو لایه‌ك ده‌بیته‌ قوربانی ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌ تایبه‌تی رووسیا ، قه‌یرانێكی ئابووری قووڵ رووده‌دات .

ئه‌مه‌ریكاش هه‌وڵ ده‌دات ، ئه‌و جه‌نگه‌ روونه‌دات ، چونكه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانییه‌ و ئه‌وروپاش به‌ هه‌مان شێوه‌ ، هه‌روه‌ها چین ئه‌ویش زیاتر چاوی له‌ تایوانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته‌ ژێر ركێفی خۆی .

 

مه‌ترسی له‌ ئارادایه‌ بۆیه‌ وڵاتان داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆیان له‌ ئۆكراینا بكشێنه‌وه‌ . چونكه‌ زۆر له‌ دانوستانه‌كان نه‌گه‌یشتۆته‌ هیچ ئاكامێك .

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.