بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕەتی کردەوە لەمکاتەدا هیچ پلانێکیان بۆ بەرزکردنەوە یان نزمکردنەوەی نرخی دۆلار هەبێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی عێراق گوتی "نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەو قسانەشی لەبارەی بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی نرخی دۆلار دەکرێن تەنها دەنگۆ و پێشبینیە".
ئاماژەی بەوەشدا "ئابووری عێراق لەسەر نرخی نەوت ڕێکخستنی بۆ دەکرێت، نامانەوێت پەلە لە گۆڕینی هاوکێشەکان بکەین، ئێستا هەموو شتێک جێگیرە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.