Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:41

دوای تێپەڕبوونی 3 مانگ لە ڕفاندنی ئەم منداڵە ئەمڕۆ ڕزگار کرا

کوردستان TV
100%

  

لەدوای سێ مانگ لە ڕفاندنی منداڵێک ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕزگارکردنی فەواز قوتەیفانی لە شاری دەرعای باشووری سوریا ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا منداڵەکە ڕزگار کراوە و بارودۆخی تەندروستیشی جێگیرە.

هاوکات بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز) ئاشکرای دەکات کە منداڵەکە لە بەرامبەر 140 هەزار دۆلار ئازاد کراوە و ڕفێنەرەکانی لە بەردەم دەرمانخانەیەک جێیان هێشتووە.

فەواز قوتەیفان لە 2ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ قوتابخانە لەلایە چەند کەسێکەوە ڕفێنرا.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.