كچێك به ده‌مانچه ته‌قه له‌دایكی ده‌كات و ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه كچێك له‌ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی رۆژئاوای به‌غدا هه‌ڵساوه به ته‌قه‌كردن له دایكی.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به میدیای عێراقی رایگه‌یاندووه، كچێك له رێگای ته‌قه‌كردن به چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه هه‌ڵساوه به كوشتنی دایكی .
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه توانراوه كچه‌كه له ناوچه‌ی غه‌زالییه ده‌ستگیر بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌خستۆته روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.