هۆكاری ده‌ست نیشان كردنی 13-2 به‌رۆژی جیهانی رادیۆ.
رادیۆ ئامرازێكی په‌یوه‌ندی به‌هێزو بێبه‌رانبه‌ره، ئامرازێكیه خێراتر له ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن ده‌گاته هاووڵاتی، سه‌كۆیه‌كی زانیاری كاریگه‌ره بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌وڵاتیان به كار به‌ده‌ستان، رۆڵێكی هه‌ره گرنگیشی هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری گوێگرانی، به تایبه‌تیش ئێستا سودمه‌نده له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، زۆربه‌ی رادیۆكان په‌خشیان له تۆرهكۆمهڵایهتیكاندا به بیستن و بینین هه‌یه.
له خولی 36ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا له یونسكۆ 13 ی شوبات وه‌ك رۆژی جیهانی رادیۆ راگه‌ینرا. راگه‌یاندنی رۆژێك جیهانی بۆ رادیۆ له پای ئه‌و خزماته هات كه ئه‌م ئامرازی راگه‌یاندنه پێشكه‌ش بۆ بیسه‌رانی ده‌كات.
ده‌سنیشانكردنی ئه‌م به‌رواره هاوكات بوو له گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین رادیۆی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1946، بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه .
رێكخراوی په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یونسكۆ، ساڵانه له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تێك راده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك یه‌كسانی نێوان هه‌ردو ره‌گه‌زو رۆڵی لاوان له گه‌شه‌پێدان و رۆڵی رادیۆكان له كاتی كاره‌سات و روداوی كتوپڕ ، بۆیه ئه‌مساڵ یۆنسكۆ داوای له رادیۆكان كردووه گرنگیدانی پره‌نسیپی فره‌یی ده‌نگ بپارێزن.
رادیۆ به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌كاته‌وه نه‌یهێشتووه كاروانی پێشكه‌وتنه‌كان جێیبهێڵێت و ببێته رابردوو، بۆیه به سود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئێستا له هه‌موو مۆبایلێكی زیره‌كه‌وه گوێگر ده‌توانیت شه‌پۆلی ئه‌و رادیۆیه وه‌ربگریت كه ئاره‌زووی بیستنی زانیاریه‌كانی ده‌كات.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.