پیاوێك به تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌ی و ده‌ست درێژكردنه سه‌ر كچه‌كانیشی ده‌ستگیرده‌كرێت .
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه كه پیاوێكیان به تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌ی و ده‌ست درێژكردنه سه‌ر كچه‌كانی ده‌ستگیركردووه.
له‌وباریه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: ده‌ستگیركراوه‌كه له لیكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانی ناوه كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر كچه براكانی كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 بۆ 15 ساڵاندایه‌و پێشتریش براكه‌ی خۆی كوشتووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا روونیشیكردۆته‌وه كه هێزێكی سه‌بازی توانیویانه له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له باشووری به‌غدا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.