له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی خیتافی كرد و یاریه‌كه‌ی به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ لێ برده‌وه.
هێرش و ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی یاریه‌كه هه‌ر له گێمی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی پێ كردوو ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌ستپێشخه‌ر بوو له یاریه‌كه‌و دوو گۆڵی له خوله‌كه‌كانی نۆزده‌و بیستوحه‌وت له ڕێی هه‌ردوو یاریزان ئه‌نخێل كۆریا و ماپیوس كونها به‌ده‌ست هێنا ، چه‌ند خوله‌كێك دواتر یاریزانانی خیتافی هێرشه‌كانیان چڕتر كرده‌وه و له خوله‌كی سی له ڕێی یاریزان بورخان مایورال و له خوله‌كه‌كانی سی وحه‌وت و چل و دوو به سوود وه‌رگرتن له دوو لێدانێكی سزا له ڕێی یاریزان ئینیس ئۆناڵ خیتافی بووه خاوه‌ن سێ گۆڵ و گێمی یه‌كه‌می به سوودی خۆی ته‌واو كرد .
له گێمی دووه‌م ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید باشتر ده‌ركه‌وت و یاریزان ئه‌نخێل كۆریا گۆڵی سێیه‌م و به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، له دواساته‌كانی یاریدا و له خوله‌كی هه‌شتاو نۆ یاریزان ماریۆ هیرمۆسۆ گۆڵی چواره‌م و كۆتایی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی به‌ده‌ست هێنا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌شی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی سی و نۆ خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت .
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر خیتافی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.