یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له هه‌فته‌ی بیست و پێنجه‌می خوله‌كه‌و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانداری برده‌وه.
یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ پاڵه‌وانی یاریه‌كه بوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، مان سیتی به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ڕه‌حیم ستێرلینگ له خوله‌كی سیی و یه‌ك تۆماری كرد، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلوههشتدا، یاریزان فیل فۆدێن گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان ڕه‌حیم ستێرلینگ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
له دواساته‌كانی یاریشدا، ڕه‌حیم ستێرلینگ گۆڵی سێیه‌می خۆی و چواره‌می سیتی زنێزی به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی مان سیتی له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست وسێ خاڵ به‌رزبووه‌وه و نۆریچ سیتیش به حه‌ڤده خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.