یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و له هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خوله‌كه‌و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ به یانه‌ی بۆخومی میوانداری دۆڕا.
سه‌ره‌تا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی نۆ تۆماركرد، پاشان كریستۆفێر ئانتوی غانی گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆخومی له خوله‌كی چوارده به‌ده‌ستهێنا.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بۆخوم هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی، یۆرگن لۆكادیا گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی سیی و هه‌شت تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو دوو خولهك دواتر، به‌رگریكاری كۆستاریكی، كریستیان گامبوا گۆڵی سێیه‌می بۆخومی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چل وچواریشدا، هێرشبه‌ری فلیپینی، گێریت هۆلتمان گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی بۆخوم به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حهفتاوپێنجیشدا، لیڤاندۆڤسكی گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه باڤاریهكهی به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بۆخوم له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست وهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بایرنیش سه‌ره‌ڕای دۆڕانی، به په‌نجاودوو خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
له‌بۆندس لیگادا بۆخۆم سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.