Erbil 38°C دووشەممە 25 ئاب 07:39

پشکنینی کۆرۆنا لەڕێگەی لووتەوە خاوە لەئاشکراکردنی ئۆمیکرۆن

کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە ئەو كۆمەڵە پشكنینەی كۆرۆنا كەتەنیا نمونە لەڕێگەی لووتەوە وەردەگرێت خاوە لەئاشكراكردنی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن و هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە لەقوڕگدا خێراتر گەشەدەكات بەراورد بە لووت.
ئەو پسپۆڕانە بۆیان دەركەوت ماوەی سێ رۆژی پێدەچێت بۆئەوەی پشكنینی ئەرێنی دەست بكەوێت لەرێگەی پشكنینی كۆرۆنا لەرێگەی لووتەوە لەدوای یەكەم پشكنینی ئەرێنی پی سی ئاڕ و ئاشكراكردنی تووشبوون ئاسانترە لەرێگەی وەرگرتنی نمونە لەقوڕگەوە.
بەپێی ووتەی سەرپەرشتیارانی ئەو لێكۆڵینەوەیە پشكنینی كۆرۆنا لەرێگەی لووتەوە دواكەوتووە لەئاشكراكردنی تووشبوون لەقۆناغە سەرەتاكانی تووشبوون لەكاتێكدا زۆربەی تووشبووەكان هەڵگری گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بوون.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.