له كوردهواری خۆماندا، به تایبه‌تی له گووند و دێهاته‌كان هه‌ندێ داب و نه‌ریتی كۆن هه‌بوون به‌داخه‌وه ئێستا نه‌ماون، به‌ڵام ئاسه‌وارییان هه‌میشه له بیر و هزری هه‌مووماندا ده‌مێننه‌وه كه یه‌كێك له‌وانه‌ش ساوار كوتانه‌وه‌یه.
دیاره ئه‌و داب و نه‌ریته مێژووییه‌كی یه‌كجار كۆنی هه‌یه، چونكه جاران كه خه‌ڵكی ساواری ده‌كوڵاند یان (دانوویان) ده‌كوڵاند، ده‌بوایه له حه‌وشه یان له‌سه‌ر بان له‌پێش تیشكی خۆر ههڵبخرێ تا جوان وشك ده‌به‌وه، ئینجا جاجم یان به‌ڕیان ده‌هێنا ڕاندهخست له‌سه‌ر قۆرتهكی دوو سێ بست پان و بستهكیش قۆڵ ئیدی دانوهكهیان له قۆرتهكه ده‌كرد و به سێ چوار كه‌سی جاحێڵی تێك چه‌قی ئه‌و ساوارهیان به كووتكهكی دار دهكووتیهوه و به‌ده‌م ئه‌و ئیشكردنهوهش جۆره گۆرانیه‌كی فۆلكلۆری تایبه‌تیان ده‌گوته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كه به خۆشی به‌سه‌ر ببه‌ن و هه‌ست به ماندووبوون نه‌كه‌ن، زۆر جاریش وا ده‌بوو ئه‌و كاره به‌شه‌وان ئه‌نجام بده‌ن و زۆرترین خه‌ڵكیش به‌دیارییه‌وه ده‌وه‌ستان و تام‌و چێژێكی زۆریان لێ وه‌رده‌گرت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كات كاره‌با نه‌بوو ده‌بوایه ئه‌و ساوار كوتانه له‌به‌ر ڕۆناكی فانووس بكرێ، خۆشی ئه‌و كاره له‌وه‌دابوو به هه‌ره‌وه‌زی و زباره ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد و به نۆره‌ش ئه‌و كووتكهیان ده‌وه‌شاند بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو هیلاك نه‌بن، چونكه ئه‌و كاره جۆره قوورسیهكی تێدا هه‌بوو، ئه‌و دانه‌وێڵه‌شیان زیاتر وه‌ك زه‌خیره بۆ خواردنی ساوار و پیرخه‌نی هه‌ڵده‌گرت كه ئه‌و دوو خواردنه به زۆری له وه‌رزی زستانی سارد و سه‌خت تام‌و له‌زه‌تی خۆی هه‌یه و هێزێكی زۆریش به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له‌و گۆرانیانه‌یه كه له كاتی ساواركووتانهوه ده‌گوترایه‌وه: گه‌نمی پاره لۆ ئه‌وساره كابان هاره یا ئه‌ڵڵا یائه‌ڵڵا، یان ده‌یانگوت كیژ هه‌ر كیژی دوگردكانه سینگیان به مۆری و مه‌رجانه یا ئه‌ڵڵا یائه‌ڵڵا، چه‌ندی گۆتم كیژێ وه‌ره نانی بێنه ماست و كه‌ره یا ئه‌ڵڵا یائه‌ڵڵا، ده‌ستم لۆ برد ئیزنی نه‌دام گووتی بڕۆ كچه‌كه‌ی بێتام یا ئه‌ڵڵا یائه‌ڵڵا، له هه‌ندێ ناوچه و شوێنی دیكه‌ش شێوازی دیكه هه‌بوون بۆ خۆشكردنی به‌زمی ساوار كووتان، به‌ڵام داخه‌كه‌م له‌و زروف و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و پیشه‌یه به‌ره‌و نه‌مان چوه و ته‌نیا جار جاره قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێ و یادی ده‌كرێته‌وه.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.