گەلی کورد بەشداری سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیھانی دژ بە فاشیزم بووە.
بیرمەندی گەورەی رووس ڵۆمانۆسۆف دەڵێت، ئەو میللەتەی رابردووی خۆی نەزانێت، داهاتووشی نیە.
كوردانی سۆڤیەت لە ناو سوپای سوور لە جەنگی دووەمی جیهانیدا
گەلی کورد بەدرێژەی مێژوو، بەبێ جیاوازی دابەش بوون و شوێنی نیشتەجێبوون، هەمیشە جەنگاوەن لە پێناوی مانەوە لە ژیاندا و، ئازادی و بەدەستهێنای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان. جەنگی دووەمی جیهانی کە بە گەورەترین کارەساتی مرۆی لە مێژوودا هەژمار دەکرێت، ملیۆنان سەرباز و هاوڵاتی سڤیل لەم جەنگەدا بوونە قوربانی. هەموو ساڵێک لە ٩ ئایار، رووسیا و گەلانی سۆڤیەتی پێشوو کە بەشداربوون لەو سەرکەونتە مەزنە، بە شانازییەوە ئاهەنگ دەگێرن. کوردانی سۆڤیەتیش وەک هەموو نەتەواکانی تری سۆڤیەتی کۆن ئەو شەرەفەیان بەرکەوتووە شانازی بەسەرکەوتن و دەستکەوتە روحیەکانیەوە بکەن، لە پاڵ گەلانی سۆڤیەتی کۆن ئاهەنگی رۆژی سەرکەوتن بەسەر فاشیزمدا دەگێرن.
سەرەتای پەیوەندی کورد و رووس
بەگوێرەی سەرچاوە و دیکۆمێنتە میژووییەکان، سەرەتای پەیوەندییەکانی کورد و رووس دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی شەڕەکانی نێوان قەیسەر و ئیمپراتۆریەتی رووسیا لەگەڵ هەردوو ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمانیەکان. بە بڕوای کوردناسی بەناوبانگی رووس تاتیانە ئەریستۆڤە كه لە پەرتووکی کوردی زە کەڤکازیا (کوردەکان ئەودیوی قەفقازیا) ئاماژهى پێكردووه یەکەمین دیکۆمینتی یاسایی سەبارەت بە بوونی کورد لە ناو ئیمپراتۆریەتی رووسیادا دەگەڕێتەوە بۆ پەیماننامەی گوڵستانی ساڵی ١٨١٣ زاینی نێوان ئیمپراتۆریەتی رووسیا و سەفەوییەکان، هەروەها پەیماننامەی تورکمانی ساڵی ١٨٢٩ نێوان ئیمپراتۆریەتی رووسیا و عوسمانیەکان. بە گوێرەی پەیماننامەی گوڵستان مافی نیشتەجێبوون دراوە بە نەتەوەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی سەفەویەکان بۆ ئەوەی بژین لەناو خاکی ئیمپراتۆریەتی رووسیادا. لە یەکەمین سەرژمێری دانیشتوانی ئیمپراتۆریەتی رووسیا لە ساڵی ١٨٩٧ کوردە موسڵمان و ئێزدیەکان ژمارەیان ٩٩٤٤٩ کەس بووە. لە سەرەتای سەدەی ٢٠ کورد لە ناو ئیمپراتۆریەتی رووسیا بەرەسمی وەک یەکێک لە نەتەوە زۆرینەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی رووسیا هەژمارکران. لەم بارەوە چەتۆیێڤ لە پەرتووکە پربایەخەکەی خۆی بە ناوی ( مێژووى پهيوهنديهكانى رووسيا و كورد باس لە پێدانی رەگەزننامەی نیشتەجێبوونی بۆ یەکەمین جار لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی رووس بە ٤٠٠ خیزانی کورد دەکات لە ساڵانى نێوان ١٨٠٥ بۆ ١٨١٣. دواتر ١٠٠٠ خێزانى ترى كورد له ناوچهكانى ژێر دهسهڵاتى ئيران و ٢٥٠ خێزانى تری سهر سنورهكانى ئيمپراتۆريهتى عوسمانيهكان مافى نيشتهجێبونيان له ناوچهكانى ناگۆرنى كارهباخ پێدرا.
کوردانی سۆڤیەت کێن؟
كوردانى سۆڤيهت بهو كورده نيشتهجێبوو و لهدايكبووانهى ناوچهى ژێر دهسهڵاتى ئيمپراتۆريهتى رووسيا و يهكێتى سۆڤيهتى پێشوو و، هەروەها وڵاتانى يهكێتى دهوڵهتانى سهربهخۆى ئێستادا دهوترێت. ژمارهى دياريكراوى كوردانى سۆڤيهت لهبهر زۆر هۆكارى سياسى و كۆمهڵايهتى، (ئهسيميلهيشن و راگواستن) كه كوردانى سۆڤيهت رووبهرووى بونهتهوه، لهبهر دهست نييه.
بهگوێره چهند داتايهكى نافارمى کوردانی سۆڤیەت لە ٪٢ کوردانی ھەموو دنیا پێکدەھێنن. زۆرجار ئەوان بە گرینگترین و مێژووی ترین دیاسپۆرای کورد لە دنیادا ھەژمار دەکرێن. لەگەڵ ئەوەی ئەمرۆ بە ناوچەیەکی فراوانی زۆربەی وڵاتانی سۆڤیەتی کۆندا بڵاوبونەتەوە، بەڵام کوردانی سۆڤیەت
بە شێوەیەکی گشتی دابەشی سەر چوار بەش دەکرێن:
١- کوردانی تورکمانستان، دێرینترین دیاسپۆراكانى كوردان ، نزیک ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر روویان لهو
ناوچهيه كردووه كه ئهمرۆ به تورکمانستان ناسراوه. ژمارەیان بە ٣٠٠ ھەزار کورد مەزندە دەکرا
دواتر لە ٩٠٪ رووبهرووى راگواستنى زۆره ملێ و بهشێكيشيان ئارهزوو مهندانه بوونهوه. ژمارەیەکی کەمی ئەو کوردانە لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا ماونەتەوە و دەژین.
٢- کوردانی ئەرمینیا و ناخیچێڤان کە بهشێكى (ناوچەی ناگۆڕنی کارەباخ) ،و کوردانی جۆرجیا. کورد لەو ناوچانە لە سەدەکانی ١٨و١٩ پەیدابوون، لە ساڵی ١٨٠٤ بۆ ١٨١٤ لە سەردەمی شەڕەکانی ئیمپراتۆری عوسمانیەکانن و رووسەکان لە کوردستانی باکور ھاتوون.
کوردانی ئەرمینیا لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ھەزارە، و کوردانی کارەباخ نزیکەی ١٠ ھەزار كهسه.
بەشەکەی تریان کە دەکەونە جۆرجیا بەھەمان شێوە لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ پەیدابوون، کە بەشێکیان لە کوردستانەوە ھاتوون، بهشەکەی تریان کوردی ئەرمینیان بەهۆی راگواستنەکانی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٤٤ ستالین چونەتە جۆرجیا. ژمارەی کوردانی جۆرجیا ئەمرۆ نزیکەی به ٤٠ بۆ ٥٠ ھەزار كهس مهزنده دهكرێت.
٣- بەشی سێھەمیان بەهەمان شێوە لە ئەنجامی راگواستنەکانی ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٤٤ بڵاوبونەتەوە
بەناو زۆربەی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو لەوانە رووسیا، کازاخستان، قرغستان، بەشێکی کەمیشیان لە ئۆکرانیا و ئۆزپاکستان و بیلارووسیان. بەگوێرەی وتەی کوردانی کازاخستان بێت نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار کورد لە کازاخستان بوونی ھەیە. ھەروەها لەناو خاکی رووسیای فیدراڵ پشت بەستن بە سهرژمێرى ساڵى ٢٠١٠ رووسيا ٢٣٢٣٢ كهس وهك كورد وه ٤٠٥٨٦ كهس وهك ئێزدی خۆیان سەرژمێر کردووە. بهڵام له ههمان كاتدا پشت بهستن به دیکۆمێنتێکی ئەنجومەنی دوومەی پەرلەمانی رووسیا نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کورد لەناو خاکی رووسیا دەژین.
٤- کوردانی ئازربايجان ھەزاران ساڵە لەسەر ئەو زەویە نیشتەجێن، بەگوێرەی ھەندێک سەرچاوەی
مێژووی کورد نزیکەی ٢٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لهو ناوچهيهدا ژياون.
جێگای ئاماژەیە بەگوێرەی زانیارینامەی سۆڤیەتی ساڵی ١٩٣٧ نیوەی زیاتری کوردانی سۆڤیەت لە
ئازربايجان دەژیان، لە کاتی ئێستادا ژمارەیان زیاتر بە نیو ملیۆن مەزندە دەکرێن، بەڵام بەداخەوە
کوردانی ئەو بەشە زیاتر لە ھەموو بەشەکانی تر کەوتونەتە ژێر کاریگەری ئەسیمیلاشین، زۆربەیان
زمان و کلتوری نەتەوەی خۆیان لە بیرکردووە. وهك دهوترێت سهرۆكى ئازربايجانيش ئيلخام ئهلئێڤ كورده. پاش رووخانی یەکێتی سۆڤیەت مافی کورد پشت گوێ خران، ناوچەیەکی دیاریکراو تایبەتیان وەک زۆربەی گەلانی تری سۆڤیەت بە کوردانی سۆڤیەت بەرەوا نەبیندرا.
کوردانی سۆڤیەت لەسەر ئاینی موسڵمان و ئێزدین، کوردە سۆڤیەتیەکانی نیشتەجێی جۆرجیا و ئەرمینیا و بەشی زۆرینەی رووسیا لەسەر ئاینی ئێزدین، کوردە نیشتەجێبوەکانی کازاخستان و قرغستان و ئازربایجان و ئۆزپاکستان و تورکومانستان و بەشێکی رووسیا موسڵمانن. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ پرسی کوردستانی سوور دووبارە زیندوبۆوە، بەڵام دواتر ئەم پرسە دامرکێندرایەوە بەهۆکاری سیاسی دەرەکی و، دژایەتیەکانی پەکەکە بە قسەی وەکیل مستەفاێڤ. لەسەردەمی نوێدا لەسەر ئاستی ئەندام پەرلەمانێک لە هەریەک لە وڵاتانی رووسیا و ئەرمینیا و جۆرجیا بەشدارن لە سیستەمی سیاسی ئەم دەوڵەتانە. لەهەمان کاتدا فدراسیۆنی کوردانی سۆڤیەت لە ساڵی ٢٠١٦ دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆرمان وەک دامەزراوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کوردە نیشتەجێبوەکانی وڵاتانی سۆڤیەت کۆن پێکهاتووە، و دەستیان کردووە بە چالاکی سەرەتای لە بواری کلتوری و کۆمەڵایەتی و سیاسیش. لە راستیدا دەرفەتێکی زێرینە بۆ هەرێمی کوردستان، هیچ نەبێت بۆ بنیاتنانی پەیوەندێکی بەهێز لە رێگای ئەم فدراسیۆنەوە لەگەڵ کوردانی سۆڤیەت و ئەو وڵاتانە.
کوردانی سۆڤیەت لەناو جیۆسیاسی ئیمپراتۆریەت و زلهێزەکاندا
لە هەموو ماوەی سەردەمی فەرمانڕەوایی هەر دوو ئیمپراتۆریەتی رووسیا و عوسمانی ١٢ جار شەڕی گەورە لە نێوانیاندا روویداوە. لەکاتی جەنگەکاندا گەلی کورد جێگای بایەخ و گرینگی هەردوو لایەن بووە، بەتایبەتی بۆ ئیمپراتۆریەتی رووسیا. هەموو کات وەک لایەنێکی کەم و کورتی ژێردەسەڵاتی عوسمانیەکان تەماشای گەلی کوردیان کردووە، و لە ماوەی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان هەوڵی بەکارهێنانی گەلی کوردیانداوە. جێگای ئاماژە پێدانە لە ماوەی حکومرانی ئیمپراتۆریەتی رووسیا پەیوەندیێکی توندو تۆڵ هەبووە لە نێوان گەلی کورد بەگشتی و رووس و نەتەوە قەفقازیەکاندا. کورد وەک نەتەوەکانی تری قەفقاز مافی ژیان و بەشداریکردنی لە دەسەڵات و سوپادا هەبووە. مینۆرسکی دیپلۆمات و کوردناسی بەناوبانگی رووس دەنووسێت کوردەکان لە ناو سوپای ئیمپراتۆریەتی رووسیا خاوەن هێزێکی تایبەت بوون لەناو ریزەکانی سوپای رووسیا دژ بە عوسمانیەکان جەنگاون.
پاش شۆڕشی ئۆکتۆبەر و هاتنە سەر دەسەڵاتی بەلشەڤییەکان لە ساڵی ١٩١٧ تاڕادەیەکی زۆر گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی رووسیادا هات. کاتێك شۆڕشی ئۆكتۆبەر سەركەوت، لە سەرەتادا یەكێك لە كارە هەرە گرنگەکانی شۆڕشگێڕانی سۆڤیەت و لێنین کە لە بەرژەوەندیی کورد کردیان، شەرمەزارکردنی پەیماننامەی سایکس-بیکۆ ١٩١٦ بوو. لە كۆنگرەی گەلانی رۆژهەڵات لە ساڵی ١٩٢٢ لە باكۆی پایتەختی ئازەربايجان، كە لینین و بەلشەویاکان پەسەندیان كرد. کە دواتر دروستبوونی کۆماری کوردستان (کوردستانی سوور) ناسراوە بەدوای خۆیدا هێنا، کە تا ساڵی ١٩٢٩ بەردەوام بوو. ههرچهنده شۆڕشى ئۆكتۆبهر و يهكێتى سۆڤيهت تا مانەوەی لێنین لەژیاندا رۆڵێكى يهكجار گرينگى گێرا له ژيانى كوردانى سۆڤيهت, له سهردهمى يهكێتى سۆڤيهتدا کوردان رزگاريان بوو له نهخوێندهوارى و دواكهوتووى, ههر لهو سهردهمهدا كوردانى سۆڤيهت چوونه بهر خوێندن له كۆمار و شاره جياوازهكانى مۆسكۆ و لينگراد و باكو و ێريڤان هتر، له ههمان كاتدا رۆژنامەی ریاتازە و راديۆى دەنگی کوردی ێریڤانیان دامهزراند کە رۆڵی زۆر گرينگی له ژيانى كوردانى سۆڤيهتدا گێراوه, چهندان شاعير و هونهرمهند و زانا و كوردناس و رۆژههڵاتناسى بهناوبانگيان تێدا دهركهوت. بهڵام بهداخهوه دواتر زۆر بەڵگە و دیکۆمێنت ئاشکرابوون کە باس لە رۆڵی کاریگەری سۆڤیەت دەکەن لە دژی مافەکانی گەلی کورد کە لە پەیمانی سیڤەردا هاتبوون. هەروەها تورکەکان لە رێگای کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتەوە بەردەوام دژایەتی ئەم یەکە کوردیەیان کردووە، هەر ئەم دژایەتیکردنە بووە هۆکاری ئەوەی کوردەکان خۆیان داوا بکەن یەکەئیدارەیەکەیان هەڵبوەشێتەوە. ئەم سیاسەتەی کاربەدەستانی ئازەربايجان بە دڵنیاییەوە دەستی هاوکۆلکە تورکە کەمالیەکانی تێدابووە. مارشاڵى يهكێتى سۆڤيهت ئیڤان باگرهميان له ياداشتهكانى خۆيدا ئاماژهى به قارهمانيهتى كوردانى سۆڤيهت كردووه له پاڵ سوپاى سۆڤيهت دژ به فاشيزم. لهگهڵ ئهو سياسهته خراپانهى ستالين و راگواستنيان به زۆره ملێ. جێگاى ئاماژه پێدانه كوردانى سۆڤيهت سێ جار رووبهرووى سياسهتى رهگهز پهرستى و راگواستن بونهوه بهبيانووى هاوكاريكردنى دوژمن, به تايبهتى ساڵانى ١٩٣٧ و ١٩٤٤. بهڵام وهك دكتۆر كنياز سهرۆكى فدراسيۆنى كوردانى سۆڤيهت ئاماژهى پێدهكات راگواستنى ١٩٨٨ و ١٩٩١ بههۆكارى شهڕى ناگۆڕنى كهراباغ, ئارهزومهندانه بوو, بۆيه كورده ئێزديهكان به بيانوى موسوڵمان نهبوون توانيان بمێننهوه لە ناوچەکانی خۆیان بە تایبەتی لە ئەرمینیا و جۆرجیا.
شهڕى دووهمى جيهانی كه ٦ ساڵى خاياند له نێوان بهرهى هاوپهيمانان (سۆڤيهت و ئهمريكا و بهريتانيا و فهرهنسا و چين هتر) دژ به بهرهى فاشيزمى (نازى ئهڵمانياو ئيتالياى شۆفێنيزم و يابانى ديكتاتۆر). چەتۆێڤ لە پەرتووکی بەشداری كورد لە شهرى نيشتيمانى گهورهی له ساڵى ( ١٩٤١- ١٩٤٥) دهنوسێ كوردانى سۆڤيهت لە ماوەی شەڕی دووەمى جیهانى رۆڵ و بەشداری کارایان هەبووە دژ بە نازیی فاشیزم، بگرە چەند سەرکردەو قارەمانێکیان تێدا هەڵکەوتووە و چەندین کەسایەتی دیار کە لەم شەرانەدا کوژراون نازناوی پاڵاوانی نیشتیمانی سۆڤیەت و رووسیایان پێسپێدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.