یەکەمجارە بڵاودەبێتەوە
ھاتە خوارێ لە زوورگی
یارێ گەردن مراوی
باوەشی پێدا دەکەم
بەشەرت ھەرینی چاوی
****
ئۆخەی ئۆخەی جوانە
پەنجە بە ئەنگوستیلە
لە دەوری بەژنی گەڕێم
درێ من بۆی زەلیلە
****
چاو ئەستێرەی ھێواری
ھێ کچێ لۆ وا عەییاری
کەی لە ئامێزێت گرم
کیژە جوانەکەی خاری
****
چاو ئەستێرەی گەلاوێژ
منی کردووە گێژووێژ
ئەگەر لە دووریت مردم
لە قەبرێم نێن سەرەولێژ
****
یارم دەعوەتم دەکا
بە شیوێ، بە داندۆکێ
بەقوربانی باڵای بێ
سەتی وەک مەلارۆکێ
****
عه بدولرحمان فرهادی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.