بنه‌وشوك وه‌ك قه‌زوانه به‌ڵام به‌ره‌كه‌ی بچوكترو به‌تامتره و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی دنكه ماش ده‌بێ و نه‌رمیشه ئازری ددان نادات، له چیاكان له‌نێو شاخ و چه‌قه‌رو سه‌ربه‌رده‌كان ده‌ڕوێت وه‌ك قه‌زوانیش شیله‌كه‌ی كه قه‌ده‌كان ده‌ریده‌ده‌ن بنێشتی كوردی پێ ده‌ڵێن ... چنین و لێكردنه‌وه‌ی بنه‌وشوك كه‌مێك كارێكی قورسه " سه‌ره‌تا ده‌بێ جلێكی تایبه‌ت له‌به‌ر بكه‌ی كه بتوانیت به‌م جلانه‌وه به‌سه‌ر دار هه‌ڵبه‌زیت و جه‌سته‌و سه‌رو قژت دابپۆشێت، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ی بنێشتێكی سروشتی زۆر به جه‌سته‌ته‌وه ده‌لكێت و به ئه‌سته‌م لێده‌بێته‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جلانه جارێكی‌تر به كه‌ڵكی له‌به‌ر كردنه‌وه نایه‌ن. دوواتر هه‌مو ئه‌و وشیانه(پندڕ) كۆده‌كه‌یته‌وه ده‌یخه‌یته نێو گوشه‌یه‌كو دایان ده‌كوتی، ده‌نكه سه‌وزه‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێن و داركه‌كانیش فڕێ ده‌ده‌ی له ماڵه‌وه‌ش له نێو ئاویان ده‌كه‌یت و ده‌نكه سه‌وزه‌كان ژێر ئاو ده‌كه‌ون و سوره‌كانیش سه‌ر ئاو ده‌بن، به‌م جۆر له‌یه‌كتریان جیا ده‌كه‌یته‌وه .... بنه‌وشوك به یه‌كێك له خۆراكه زۆر باشاكان داده‌ندرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و تام و چێژه‌كی زۆر خۆشی هه‌یه. دكتۆر ژیار كه هاوسه‌فه‌ری گه‌شته‌كه‌شمانبوو باسی كۆمه‌ڵێك سودی بنه‌وشوكی بۆ كردین، كه ئه‌مانه به‌شێكن له‌و سودانه:
* بای سك كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێگری له‌سه‌ر ئێشه ده‌كات.
* ئازاری كه‌مه‌ر و جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
* كرمی گه‌ده له‌ناو ده‌بات و ڕێگری له ڕشانه‌وه ده‌كات.
* كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌هێز ده‌كات به‌هۆی بوونی ڤیتامینه‌كانی A و B تێیدا.
* ڕێگری له پوكانه‌وه‌ی ئێسك ده‌كات.
* یارمه‌تی هه‌رس ده‌دات.
ئا: تارق رواندزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.