د. کەمال مەزهەر
شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ لهلایهن ئیبراهیم پاشای بابان هوه ئاوهدانكراوهتهوه. ئیبراهیم پاشا شارهكهی بهناوی باوكییهوه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگهلهوهی دهبێته پایتهختی میرنشینی بابان لهههمانكاتدا دهبێته مهڵبهندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچهكه.
بهشه دیالێكتی سۆرانی لهناوچهكهدا پهره دهستێنێ و دهبێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه بهشهدیالێكتی گۆرانی لهناوچهكهدا بهرهو كهمبون و نهمان دهچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لهساڵی ١٨٥١ وه لهناوچوونی دهوڵهتی عوسمانی له جهنگی یهكهمی جیهانی، شاری سلێمانی دهخرێتهسهر كۆماری عێراقی ئهمڕۆ. له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتهختی دهوڵهتهكهی مهلیك مهحمود بووه. شاری سلێمانی جگهلهوهی لانكهی ڕۆشنبیرو تێكۆشهرانبووه، مهڵبهندی ههڵگیرسانی شۆڕشو ڕاپهڕینش بووه لهمێژووی كوردستاندا .
پارێزگای سلێمانی له چهند شارۆچكهیهك پێك هاتووه گرنگترینیان شارۆچكهی پێنجوینه كهوهك دهرزوازهیهكی گهورهواهیه له سهر سنوری ئێران عێراق پاش ئهویش چهمچهماڵ به پلهی دووهم دێت كه دهروازهی دووهمی شاره رووه ناوچهكانی خوارووی عێراق .
سلێمانی به هاوینه ههوارهكانی وهكو هاوینه ههواری ئهحمهد ئاواو سهر چنارو دوكانو سهرتهكی بهمۆو كونهماسی و ئهزمڕو قهرهداغ و بهناوبانگه چهندین هاوینه ههواری دڵ رفێی دیكهش .
پارێزگای سلێمانی دوو بهنداوی گهورهی تێدایه وهك بهنداوی دوكان و دهربهندی خان كه ئهوانیش وهك ناوچهیهكی گهشتیاری ناوزهند دهكرێن و بههاران خهڵكێكی زۆر روویان تێدهكات ناوشاری سلێمانی له ناو شاری سلێمانیدا چهند مهزار گایهكی بهناوبانگی تێدایهو وهك مهزارگه ی كاك ئه حمهدی شێخ و شێخ مهحمودی حهفید كه له ناو مزگهوتی گهوره ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی به پایتهختی رۆشنبیری كوردستان دادهنرێت له ئێستادا بههۆی ئهو رۆشنبیرییه فراوان و دێرینهی كه ههیهتی ، بهشاری ههڵمهت و قوربانیش ناوی دهركردوه بههۆی ئهو قوربانییه گهورانهی كه خهڵكی ئهم شاره له سهردهمی رژێمدا شێشكهشیان كردوه .
سلێمانی گهورهترین زانكۆی تێدایه له ههرێمی كوردستاندا كه به زانكۆی سلێمانی ناسراوه، گهلێك شوێنهواری دێرین و مێژویش ههن لهم پارێزگایهدا ، وهكو گردی یاسن تهپهو ئهشكهوتی قس قاپان و ئهشكهوتی ههزار مێردو شانهدهری.
شاری سلێمانی لهپاش راپهرینه گهورهكهی ئاداری ساڵی 1991 یهكهوه فراوان بوون و پێشكهوتنێكی له بهر چاوی بهخۆوه دیوهو به ئارامترین پارێزگاش دهژمێردرێت له عێراقدا، بهو هۆیهوه له زۆربهی پارێزگاكانی دیكهی عێراقهوه خهلكێی زۆر روویان تێكردووهو بووه به پهناگای ئهو هاولاتیانهی كه له خواروی عێراق و ناوچهكانی ناوهراستهوه روودهكهنه ئهو شاره، ئاستی ئابووری دانیشتوانهكهشی به شێوه كی كشتی مام ناوه نده شاری سلێمانی رۆژ به رۆژ گهشه دهكات و له بناری جیای گۆیژهدا قهشهنگ ترو جوانتر ده بێت..
مزگەوتەکانی سلێمانی
دیارە مزگەوت وێڕاى ئەوەی کە شوێنێکی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیبادەت و خواپەرستی و زانستە، شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزارییشە و لە گوندەکاندا بەتایبەتی ئەرکی دیوەخان و میوانخانە و شوێنی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بووە و لە شۆڕشى گەلەکەشماندا مزگەوت هەمیشە لانە و جێگەى حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، کوردیش وەک میللەتێکی موسوڵمان بایەخ و گرنگیی داوە بە مزگەوت و هەمیشە لەگەڵ دروستکردنی دێهاتەکان و لە ئاوەدانکردنەوەیان دا مزگەوتیان دروستکردووە. بێجگە لە مزگەوت لە سلێمانی تەکیە و خانەقاش هەبووە.
تەکیە بۆ قادرییەکان کە حاجی شێخ مارقى نۆدێ هێناوێتیە ناوچەى سلێمانییەوە و لە بنچینەدا شێخ قادرى گەیلانی دایمەزراندووە. خانەقاش بۆ نەقشبەندییەکانە کە مەولانا خالید هێناى کە ئەویش لە مەولانا عەبدولڵاى دەهلى وەریگرتبوو.
حاجی شێخ مارف و مەولانا خالید هاوچەرخی یەک بوون و کاتێک کە میستەر ریچ لە ساڵى 1820دا هاتووەتە سلێمانی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی مەحمود پاشاى باباندا، باسى ئەم دوو زاتە گەورەیە ئەکات. مامۆستا مەلا محەمەدی قزڵجی لە نامیلکەیەکی بەنرخدا کە لە ساڵى 1938 دەرى کردووە بەناوی (التعریف بمسالجد السلیمانیە و مدارسها الدینیە) باس لە مزگەوتەکانی شارى سلێمانی ئەکات کە تا ئێستا ماون. مزگەوتە بەناوبانگەکانی سلێمانی ئەمانەن:
1. مزگەوتی حاجی ئەحان (حاجی حان): حاجی ئەحمەد (ئەحان) لە قەڵاچوالانەوە هاتۆتە سلێمانی. شاعیر بووە و لە شیعردا نازناوی (شەوقى) بووە و ئەم مزگەوتەی دروستکردووە.
2. مزگەوتی تەکیەى وسو پاشا (مزگەوتی مەڵکەندی): پێش شارى سلێمانی دروستکراوە لەلایەن خەڵکی گوندی مەڵکەندییەوە، لە مامۆستاکانی حاجی مەلا ئەحمەدی نودشێیە.
3. مزگەوتی شێخەلى: پێشتر بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی مەلا ئەمینی مام رۆستەم (کەوتۆتە پشت بانقى رەشید)ەوە. دروستکەرى مزگەوتەکە حاجی ئەوڵای حەمە کەرکوکلىزادەیە.
4. مزگەوتی بن تەبەقى هەرمنی: دروستکەرى مزگەوتەکە سلێمان پاشایە. کارێزێکی لەناودا بووە کە بە پلیکانە ئەچوویتە خوارەوە، ئێستاش ماوە.
5. مزگەوتی سەید ئەحمەدی نەقیب: دروستکەرەکەی سەید ئەحمەدی میرە سوورى نەقیبە.
6. مزگەوتی عەلى کەمال: لە گەڕەکی عەلى کەمالە و یەکێکە لە مزگەوتە گەورە و رێک و پێکەکانى سلێمانی.
7. مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ: دروستکەرى مەلا مستەفا کوڕى مەلا شەمسەدینی کوڕى مەلا عوسمانەو لەکاتی گواستنەوەی قەڵاچوالان بۆ سلێمانی بە داروپەردووی مزگەوتەکەی قەڵاچوالان ئەم مزگەوتە دروستکراوە.
8. مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی: لە گەڕەکی سابوونکەرانە، دروستکەرەکەی سەید عەزیز جۆڵا و ئەهلى گەڕەکە.
9. مزگەوتی سەید حەسەن (مزگەوتی عەبدولڕەحمان پاشاى بابان): دروستکەرەکەی ئەوڕەحمان پاشایە کە خۆى مامۆستاى مزگەوتەکە بووە، نالى شاعیر لەم مزگەوتەدا ژوورى هەبووە.
10. مزگەوتی هەمزاغا: دروستکەرى باپیری پیرەمێردی شاعیر بووە و نزیک ماڵ و چایخانەکەی پیرەمێرد بووە لە سابونکەران.
11. مزگەوتی شێخ بابا عەلى: لە پێشدا بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمان شێخ ئەبو بەکر دروستکەرى ئەوڕەحمان پاشای بابان بووە لە مامۆستاکانی مەولانا ئیبراهیمی بیارەیی و مامۆستا عەلى بەرزنجی قازی سلێمانی و مەولانا خالیدی نەقشبەندی بوون.
12. مزگەوتی شێخ محەمەدی ئەڵەکی (ناوبازاڕ): دروستکەرەکەی عەزیز ئاغاى مەسرەف بووە لە زەمانی ئەحمەد پاشاى بابامدا مەسرەف کەرى پاشا بووە.
13. شێخ جەلالى قەرەداغی (قەزازەکان): دروستکەرەکەی حاجی عەزیزی خەیات بووە.
14. مزگەوتی موفتی: دروستکەرەکەی مەلا مەحمودی پیر حەسەنی باوکی مەلا ئەحمەدی چاومار بووە لەم مزگەوتەدا کتێبخانەیەکی قەشەنگ و رێک و پێک هەبووە دەوڵەمەند کراوە بە چەندەها کتێبی نایاب و بە نرخ، کە ئینگلیزەکا سلێمانیا بۆردومانکرد یەکەم بۆمبا کە خرایە خوارەوە بەر ئەم کتێبخانەیە کەوت و ئاگری تێ بەردا و کۆششی سەدان ساڵى کردە خۆڵەمێش. ئێستا شوێنەکەی بۆتە قەیسەرى (کەوتۆتە پشتی ئوتێل شیرین لە جادەی کاوە).
15. مزگەوتی تەکیە رووتە: دروستکەرى شێخ عەلى تاڵەبانى و خەڵکی گەڕەک بووە و زیکر و تەهلیلەى تیا دەکرا.
16. مزگەوتی قامیشان: دروستکەرى عەبدولڵا پاشاى دوا میری بابان بووە لە گەڕەکی کانێسکان.
17. مزگەوتی کانێسکان (سەرچاوە): دروستکەرى عەبدولڵا پاشاى بابان بووە لەسەر کانى و ئاوەکەی سەرچاوەی کانێسکان دروستکراوە.
18. بن تەبەقى بچکۆلە (عیرفان): دروستکەرى خدر ئاغای ئاشنای بابانەکان بووە لە ساڵى 1837 بووە.
19. مزگەوتی شێخ سەلام: لە جادەی مەولەوی، زەوی مزگەوتەکە هی بابانەکان بووە بە سەرپەرشتی شێخ قادرى گەورە (قازی سلێمانی) بە پارەى خەڵکی گەڕەک دروستکراوە.
20. مزگەوتی گەورە: دروستکەری ئیبراهیم پاشاى بابان بووە کە دروستکەرى شارى سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستاى ئەم مزگەوتە شێخ مارفى نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشى نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژى هەینی تیا کراوە و گۆڕى پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیارى سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمید لە ساڵى 1308ى کۆچى، لە ساڵى 1998دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.
21. مزگەوتی تەکیەی شێخ مارف: دروستکەرى حاجی بەگە لە ساڵى 1945 دوستکراوە، لە ساڵى 1980 بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و روخێندراوە.
22. مزگەوتی شێخ عەبدولڵاى هەولێری (شێخ عەوڵا) یان مزگەوتی دوو دەرگا لە ئەسحابە سپی: دروستکەرى سەید عەبدولقادری بەرزنجىیە لە ساڵى 1231ى کۆچى.
23. مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی (مزگەوتی هەلاجەکان): دروستکەرى مەحمود پاشاى بابان بووە.
24. مزگەوتی مەلا عەلى نیزامی: دروستکەرى مەلا عەبدولڕەحمانی رەسوڵ ئاغا بووە.
25. مزگەوتی شێخ لەتیف: دروستکەرى شێخ عەبدولکەریمی شێخ قادرى سنەیی بووە. ئەم مزگەوتە ساڵى 1980 بەر جادەی سى مەترى کەوتووە و رووخێنراوە.
26. مزگەوتی شێخ ئەمینی قەرەداغی: دروستکەرى میری بابانەکان بووە، بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ مارفى قەرەداغی. وەختی خۆى خانەقاى نەقشبەندىیەکان بووە.
27. مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵ: دروستکەرى باش چاوەش باپیری حەمە پاشاى ئەوڕەحمان ئاغایە ئەم مزگەوتە بەر جادە کەوتووە و شوێنەکەی فولکەی نالىیە.
28. مزگەوتی خانەقاى مەولانا خالید: دروستکەرى مەحمودی پاشاى عەبدولڕەحمان پاشا بووە، مەولانا خالیدی نەقشبەندی ئیمام و خەتیبی ئەم مزگەوتە بووە.
29. مزگەوتی مەلا حسێنی پیسکەندی: مزگەوتەکە لە پێشدا بینایەکی بچوکى کۆن بووە، مەلا حسێنی پیسکەندی گەورەى کردووە و چاکی کردووە. مزگەوتەکە کەوتۆتە گەڕەکی سەرشەقامەوە.
30. مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز (مزگەوتی مەلا حەمە ئەمینی بالیکدەریی): دروستکەرى حاجی مەحمود رەش بووە.
31. مزگەوتی شێخی حسێنی قازی: دروستکەرى حاجی مەلا عەبدەلڕەحمانی کانی کەوە بووە.
32. مزگەوتی خانەقاى حاجی مەلا عەلى مەلا وەسمان: دروستکەرى حاجی رەسوڵى حەمە ئاغای گورون بووە، حاجی مەلا عەلى ئیمام و مودەڕیسى ئەم مزگەوتە بووە، ئەم پیاوە خەلیفەى شێخ سیراجەدین (شێخ عوسمانی تەوێڵە) بووە تەرمی پیرۆزی لەو مزگەوتەدا نێژراوە، شوێنی زیارەتی خەڵکی سلێمانىیە.
33. مزگەوتی قامیشانی خواروو: دروستکەرى حاجی رەسووڵ ئاغا بووە.
34. مزگەوتی مەى غەفوور (باوکی نەجمەدین مەلا): دروستکەرى بابانەکان بووە.
35. مزگەوتی شێخ یوسف: دروستکەرى شێخ یوسف بووە.
36. مزگەوتی خومخانەکان (ناوبازاڕ گوزەرى ئاسنگەرەکان): دروستکەرى حاجی عەبدولڕەحمان بەگ بووە.
37. مزگەوتی شێخ عەباس: لە گەڕەکی جولەکانە، شوێنی کەنیشتەى جولەکەکان بووە پاش رۆیشتنی جولەکەکان کرا بە مزگەوت لە ساڵى 1950 دا.
38. مزگەوتی خانەقاى مەحوی: دروستکەرى حاجی مەلا محەمەد مەحوىیە کە سوڵتان عەبدولحەمید هەزار لیرەى ناردووە بۆ تەعمیر کردنی و کراوە بە خانەقا. مەلا عەسمانی باڵخی باوکی مەحوی ئیمام و مودەڕیسى بووە.
39. مزگەوتی شێخ مەحمود (چوارباخ): دروستکەرى شێخ مەحمودی قەرەچێوار بووە لە ساڵى 1939 بە پارەى خەڵک دروستی کردووە.
40. مزگەوتی حاجی عەلى ئاغا (عەبدولڵا لوتفی): دروستکراوە لەلایەن عەبدولڵا لوتفى بەناوی باوکىیەوە ناوی ناوە.
41. مزگەوتی نالى: لەلایەن خێرەومەندی گەڕەکەوە دروستکراوە.
42. مزگەوتی حاجی جەمال: لەلایەن حاجی جەمالى فەرەج ئەفەندییەوە دروستکراوە.
43. مزگەوتی حاجی حەسەن خەفاف (لۆکە): لەلایەن حاجی حەسەنی خەفافەوە دروستکراوە.
44. مزگەوتی حاجی عەلى کۆڵەک: لەلایەن حاجی عەلى کۆڵەکەوە دروستکراوە.
45. مزگەوتی حاجی فەرەجی سوسێ: لە تەنیشت گردی شێخ محێدینە، حاجی فەرەجی سوسێ دروستی کردووە.
46. مزگەوتی دارۆغا: لەلایەن خێرەومەندانی گەڕەکەوە دروستکراوە.
47. مزگەوتی سەلیم بەگ: لە سەر جادەی ئیبراهیم پاشایە، سەلیم بەگ دروستیکردووە.
48. مزگەوتی حەمەساڵح بۆسکان (توی مەلیک): حەمە ساڵح بۆسکان دروستی کردووە لەسەر شەقامی توى مەلیک.
49. مزگەوتی سەیوان: دروستکەرى حاجی ئەحمەد و بە یارمەتی خێرەومەندی گەڕەک لە نزیک گردی سەیوان دروستکراوە.
50. مزگەوتی جەمال رەمزی مەلا مارف: کەس وکارى جەمال رەمزی مەلا مارف دروستیان کردووە لە گەڕەکی مامۆستایانە.
51. مزگەوتی دارلسەلام: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کەوتۆتە سەر جادەی کارێزەوشک.
52. مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف: حاجی عوسمان عەلاف لە گەڕەکی زەرگەتە دروستی کردووە.
53. مزگەوتی هەنجیرەکە لە گەڕکی ئازادی: خێرەومەندێک دروستی کردووە، کارێزێکی گەورەی تیایە.
54. مزگەوتی گردی سەرچنار: خێرەوەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
55. مزگەوتی شێخ فەرید لە گەڕەکی ریعایە: کەس و کارى شەهید شێخ فەرید دروستیان کردووە.
56. مزگەوتی حەمەی حاجی رەشید: لەسەر جادەی شەهیدانی ئازادىیە.
57. مزگەوتی سەڵاحەدین: لەسەر جادەی برایم پاشایە خەڵکی گەڕەک دروستیان کردووە.
58. مزگەوتی عوسمان ئاغا: لە گەڕەکی مامۆستایانە.
59. مزگەوتی بەختیارى: لە گەڕەکی بەختیارییە.
60. مزگەوتی بێخود: لە گەڕەکی خەباتە خێرەومەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
قەیسەرى نەقیب…..
یەکێکە لە مەڵبەندە بازرگانییە هەرە کۆنەکانی ناو شارى سلێمانی. ساڵى 1900 شێخ مستەفای نەقیب کە دەکاتە مامی شێخ مەحمودی حەفید دروستی کردووە.
زۆربەى وەستا و کرێکارەکان کە لە دروستکردنی ئەم قەیسەرییەدا ئیشیان کردووە لە سنە و کرماشانەوە هاتن و شارەزایی زۆریان هەبووە لە هونەرى بیناسازیدا.
نەخشەى قەیسەرییەکەش هەر هەمان نەخشەیە کە لە قەیسەرى و بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەکارهاتوون.
کاسبکارەکانی ئەم قەیسەرییە جۆرا وجۆر بوون وەک خەیاتی و دەلاکی و وشکەفرۆش. بەڵام لەدوای ساڵى چلەکانەوە شەقڵێکی ترى بەخۆوە گرت و زیاتر بوو بە بازاڕى عەتارەکان.
سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش لە بەغدا و سوریا و ئێرانەوە دابینکراون و بازرگانەکانی ئەو سەردەمە خۆیان سەفەرى ئەو وڵاتەیان کردووە و تازەترین کاڵایان بۆ دوکاندارەکانی ئەو قەیسەرییە هێناوە.
لافاوە بەناوبانگەکەى شارى سلێمانی لە ساڵى 1957 دا زیانێکی گەورەى بەم قەیسەرییە گەیاندووە. ئەو سەردەمە لاوان و مامۆستایان و پیاوە ناودارەکانی کورد کۆمەکی ماددیان پێشکەش بە زیانلێکەوتووان کردووە. ساڵى 1988یش لە رووداوێکی تردا قەیسەرییەکە سوتا و خەڵکەکەى تووشى زیانێکی قورس بوون.
دەیان پیاوی ناسراو و کاسبکار و بازرگان لە موسوڵمان و گاور و جولەکە لەم قەیسەرییەدا کاسبییان کردووە.
تۆفیق قەزاز و حاجی شێخ عەلى و حاجی مەلا سەعیدی مامە خەلانی و حاجی عەزیزی شەرعی و شەلەمۆ عەزیز حەکیم و موشێى عەتار و سیمانە و سەلیم بەگی کوتاڵفرۆش هەندێک لە کاسبکارە ناسراوەکانی سەرەتاکانی سەدەى رابردووی ناو قەیسەرى نەقیب بوون.
چایخانە کۆنەکانی شار
مێژووی پەیدابوونی (چا) لە کوردستاندجا زۆرکۆن نیە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار (چا) لە ساڵى 1895 دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، وە لە نێوان سلێمانی و ئێراندا کارى بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵى عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان کڕىو لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشى میوانەکانیان دەکرد. وردە وردە دیاردەکە بڵاوبۆوەو گەیشتە ئەو رادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەى کات دەخورێتەوە، بەتایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتى ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شارى سلێمانىیە.
چایخانە کۆن و بەناوبانگەکان:
1. لە دەوروبەری سەرا:
چایخانەی حاجی عەول
چایخانەی حەمە رەق
چایخانەی ئەوقاف
چایخانەی مینە شەل
چایخانەی عەلى غەمگین
چایخانەی وەستا ساڵحی بستە
2. لە شەقامی مەولەوی:
چایخانەی سەرچنار (ئەحمەدی سەعە بانەیی)
چایخانەی حەمەی بەکر (لە بیناکەی تۆفیق قەزازدا)
چایخانەی ئاشتی (لە دوکانەکەی ساڵحی رەشەدا)
3. لە سابونکەران:
چایخانەی حەمەتۆلە
چایخانەی سەعە کۆڵً
4. لە کانی ئاسکان (کانێسکان):
چایخانەی ساڵحی ئەحەی خولە
هەروەها لاى حامیەی کۆنەوە (پارکی ئازادی ئێستا) چەند چایخانەیەک هەبوو سەربازەکان لێى دائەنیشتن
5. لاى بەر بەلەدێکە (ناو بازاڕ):
چایخانەی کاک حەمەومین
چایخانەی رەشەی هەتیو
چایخانەی مام دەروێش
چایخانەی حاجی قادر
چایخانەی سەعە تەها کۆیی
چایخانەی عەبە کۆپرلى
چایخانەی عەلى حەمە ئەمین
6. لە مەیدانی ماست فرۆشەکان:
چایخانەی حاجی ساڵحی حەمە بەنگکێش
چایخانەی کاکە سوور
چایخانەی عەبە خورشە
چایخانەی عەلى خەلیفە
چایخانەی قادر پێنجوینی
چایخانەی مەلا بەکر
7. لاى حەوزە وشکەکەوە:
چایخانەی هۆمەر
چایخانەى کاک ساڵحو براکانی
چایخانەی سەعە کوێر
چایخانەی مام یوسف (بە زۆری حافزەکانی ئەچوونە ئەو چایخانەیە)
8. لە سەرشەقام:
چایخانەی سمە شەل
چایخانەی رەشۆل
چایخانەی کاک رەزا
چایخانەی کاک حەمە قادر
چایخانەی فەرەجی حەمە مراد
چایخانەی موشی لە گەڕەکی جولەکان
دیوەخانەکانی شارى سلێمانی
دیوەخان بەو شوێنە دەوترێ کە خەڵکی دەوڵەمەندو دەستڕۆیشتوو دروستی دەکات بۆ چەند مەبەستێکی کۆمەڵایەتی. لەوانە داڵدەدان و خزمەتکردنی خەڵکی هەژار و غەریب و لێقەوماو. هەروەها بۆ بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
شارى سلێمانیش وەک هەموو شارەکانی ترى خۆرهەڵات و جیهانی ئیسلام، هەر لەگەڵ دروستکردنیدا چەند دیوەخانێکی دوا بەدوای یەکتری و لە قۆناغی جیاجیادا تیا دروستکراوە.
دیوەخانە بەناوبانگەکانی شارى سلێمانی:
1. دیوەخانی شێخ سەعیدی حەفید
2. دیوەخانی شێخ مستەفاى نەقیب
3. دیوەخانی حاجی برایم ئاغای خوبیلەى کاکەیی
4. دیوەخانی حاجی عەبدولڵای شاڵى
5. دیوەخانی حاجی برایم ئاغا
6. دیوەخانی حەمەی ئەوڕەحماناغا
7. دیوەخانی میرزا تۆفیق قەزاز
8. دیوەخانی سەید ئەحمەدی بابا رەسوڵ
9. دیوەخانی عیزەت بەگی وەسمان پاشاى جاف
ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی لهسهرهتاوه…
میستهر ریچ كه ساڵی 1820 هاتۆته سلێمانی واتا26 ساڵ پاش دروستكردنی شارهكه ,ژمارهی دانیشتوانی به ده ههزار كهس خهمڵاندوه دوای ئهوه ئهڵێت: سلێمانی (2000)ماڵی ئیسلام.(130) ماڵه جولهكه (9) ماڵی دیانی كلدانی (5) ماڵی ئهرمهنی تیا بوه, كۆی ماڵهكان ئهكاته (2144).ئهگهر ههرماڵێك به پێنج كهس دابنێین ئهكاته (10720) كهس.
– بهگوێرهی ساڵنامهی عوسمانی ساڵی 1907 ژمارهی دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان كه ئهكاته (8963) كهس.
– سهرچاوهكانی تر له ساڵی1913 دا ژمارهی دانیشتوانی ههموو ناوچهی سلێمانییان به (51600) كهس داناوه كه (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100)یان جوولهكهن. ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانیان به (26000) كهس داناوه ، له وانه (24825) كهس موسڵمان و (1000) كهس جوولهكه و (175)دیان.
– لهسهردهمی ئینگلیزدا به گوێرهی ڕۆژنامه پێشكهوتن ساڵی 1920 ژمارهی ناوچهكه به (62722)كهس دائهنێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی به ده ههزار كهس داناوه.
– ساڵی 1925-1926 سلێمانی خۆی بریتی بووه له 13-14 ههزار كهس. دوای ئهوه له كاتی حوكمهتی عێراقدا و له ساڵی 1927 وه سهر ژمێری دهستی پێكرد:1927- 1937 – 1947- 1957- 1965 – 1976-1988
– ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی له ساڵی 1947 دا به گوێرهی تۆماری ڕهسمی (23475) كهس بووه.
– ساڵی 1957 بریتی بووه له (48812) كهس.
– ساڵی 1998 شاری سلێمانی بهگوێرهی ساڵنامهی ئهو ساڵه بهم جۆره بووه:
ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی (548747) كهس
ژمارهی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی (1127226) كهس
ژمارهی خێزان له ناو شاردا (110360)
ژمارهی خێزان له سنوری پارێزگای سلێمانی (217220)
ژمارهی گهڕهكهكانی شاری سلێمانی (58)
ئاماری ساڵی 2009 ژمارهی دانیشتوانی شاری سلێمانی 650000 كهسه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.