ئەشكەوتی چارستین بە دووری 2كم دەكەوێتە باكووری شاری دهۆك و لەناو گەلی دهۆك هەڵكەوتووە.
شوێنێكی مێژوویی گرنگە و بایەخێكی زۆری گەشتیاریشی هەیە، لە دەستەڕاستی گەلی لە بەرزایی ئەشكەوت و پەرستگەی چوار ئەستوون هەیە كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی زەردەشتییەكان دەگەڕێتەوە و پەرستگەی زەردەشتییەكان بووە.
لە دەرەوەی ئەشكەوتەكە تونێلێكی بەردین و چەند شوێنەواری دیكە هەن، چارستین 2 مەتر بەرز و 15 مەتریش چوارگۆشە دەبێت و چوار ئەستوون لە ناوەڕاستیدا هەن.
ژێدهر- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.