تۆپی وەستا رەجەب كە بە تۆپەكەی وەستا رەجەبیش ناسراوە، تۆپێكی مێژووییە و لە لایەن وەستا رەجەب لە سەردەمی میر محەمەد میرنشینی سۆران كە پایتەختەكەی رواندز بووە، لە ساڵی 1813–1837 زایینی لە رواندز دروستكراوە.
تۆپەكە لە ئێستادا بایەخێكی گەورەی مێژوویی و گەشتیاریی هەیە، ئەوەی سەردانی ئەو ناوچەیەش بكات، وێنەی لەگەڵ دەگرێت وەك یادەوەرییەك.
زیاتر لە 222 دانە تۆپ دروستكراوە، ئێستا دانەیەكی لەناو شاری رواندز پارێزراوە، دانەیەكیش لە مۆزەخانەی بەغدا دانراوە، كە درێژی تۆپەكە دەگاتە 1.5مەتر.
ژێدهر -وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.