هونه‌رمه‌ندێكى قه‌د و قامه‌ت شیرین و خاوه‌ن ده‌نگێكى بهسۆزكه ماوه‌ى (51) ساڵه كۆچى دوایی كردووه ، به‌ڵام ناو و هونه‌رو ده‌نگه‌كه پر چێژ‌و پڕ ههستهكهى بۆهه‌میشه له‌گوێماندا ده‌زرینگێته‌وه و هونه‌ره‌كه‌ى به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه، هه‌ركاتێك باسى هونه‌رى گۆرانی و موزیك و دنیاى ئه‌ده‌ب و شیعر له‌ناوچه‌ى موكریان به‌گشتى و شارى مه‌هاباد دێته گۆڕێ ، كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تیه‌كى به‌رزو پیرۆزى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، به‌هۆى هه‌وڵ و تێكۆشان و زه‌حمه‌ت و خزمه‌ته‌كانیان به‌فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و زمان و هونه‌رو ئه‌ده‌ب و شیعر ناوه‌كانیان وه‌ك چه‌پكه گوڵێكى جوان و رازاوه‌و بۆنخۆش دێته پێش وه‌ك ( وه‌فایی ، سهیدكامیلى ئیمامى ، حه‌قیقى ، هێمن ، هه‌ژار ، هێدى ، حه‌سه‌ن زیره‌ك ، محه‌مه‌دى ماملێ ، حاجى هاشمى نانه‌وازاده ، حه‌سه‌نى ماملێ ، هاشمى فیدایی ، سهیدڕهحیمى قوڕه‌یشى ، محه‌مه‌د دانش ، عه‌زیزشارۆخ ، ئیبراهیمى قادرى ، و ...تاد ) له‌گه‌ڵ هێنانى ناوى ئه‌و زاته گه‌وره‌و پیرۆزانه ناكرێت ناوى هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش ( خه‌لیلى سه‌دیقى ) نههێنرێـت و فه‌رامۆش بكرێت ، چونكه ئه‌ویش هاوڕێی و هاوه‌ڵى زۆرێك له‌و هونه‌رمه‌ند و شاعیرانه‌ى شارى مه‌هاباد و ناوچه‌ى موكریان بووه، كه‌له‌ڕێی كه‌سایه‌تى و هونه‌رى گۆرانیبێژییه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵیك زه‌حمه‌تى كێشاوه‌و كۆمه‌ڵیك به‌رهه‌مى جوانى تۆماركردووه و ئه‌رشیفێكى به‌نرخى بۆ به‌جێهێشتووین .
هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى هونهروهرى ده‌نگخۆشى گه‌لى كورد ، كوڕى (حاجى محه‌مه‌د سه‌دیق) له‌ساڵى (1930) له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى خانه‌دان و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌شارى مه‌هاباد له‌دایكبووه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى زاده‌ى خانه‌واده‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن موڵك و زه‌وى زار بوون ، وه‌ك هه‌رمنداڵێك ى ئاسایی له‌ته‌مه‌نى دیاریكراودا ده‌ینێرنه به‌رخوێندنى قۆناغى سه‌ره‌تایی ، خه‌لیلى منداڵ بۆ به‌سه‌ربردنى كاتهنى پشووى خوێندن له‌لایه‌ن كه‌س و كارییه‌وه ده‌ینێرن بۆ گوندى ( تازه‌قه‌ڵا) ى نزیك ( نه‌غه‌ده) له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و گونده موڵكى باب و باپیرى بووه ، ژیانى لادێ و ئه‌و ژینگه پاك و كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگه ڕهسهنهى كورده‌واریی ، تێكه‌ڵاو به‌رۆح و هه‌ست و نه‌ستى خه‌لیل ده‌بێـت و له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت.
دواى ته‌واوكردنى قۆناغى سه‌ره‌تایی له‌شارى مه‌هاباد، ده‌چێته قۆناغى ناوه‌ندى و درێژه به‌خوێندن ده‌دات، له‌ناو ئه‌و كه‌لتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى مه‌هاباد و سه‌رچاوه‌ى هونه‌رى ڕه‌سه‌ن و بێ خه‌وش، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌رده‌وام له‌ماڵى یه‌كتر و باخه‌كانى ده‌ورى شارى مه‌هاباد كۆبوونه‌ته‌وه ، باس و خواسى ڕامیارى و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر وئه‌وین كراوه .
كاتێك ته‌مه‌نى ده‌بێته (16) ساڵ بارودۆخى ڕامیارى شارى مه‌هاباد و كوردستان ده‌گۆڕێت ، كۆمارى كوردستان له‌شارى مه‌هاباد (1946) داده‌مه‌زرێت ، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌م ته‌مه‌نى و هێشتا كوڕه شۆخ شهنگێكى هه‌رزه‌كاره و نه‌یتوانیوه له‌و كۆماره نوێیه‌ى كوردستان ڕۆڵێكى گرنگ ببینێـت ، به‌ڵام ئه‌ندامێكى چالاك و خوێنگه‌رمى ده‌سته‌ى لاوانى حیزبى دێمۆكرات ده‌بێـت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌قۆناغى ناوه‌ندیدا ده‌ست به‌ردارى خوێندن ده‌بێـت.
له‌سه‌رده‌مى كۆمارى كوردستان ، یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو، په‌یماننامه‌ى سه‌ربازى و ئابوورى له‌ڕێی (كۆمارى ئازه‌ربایجان ) ه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمارى كوردستان
ده‌به‌ستێت .
یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه ، كه یه‌كێتى سۆڤێه‌ت ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنى قوتابى و خوێندكارى كورد له (زانكۆى ئه‌فسه‌رى باكۆ )
كاربه‌ده‌ستانى كۆمارى كوردستان ، ئهوههلهیان به‌باش زانیوه و كه‌وتنه ناونوسینى ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ى خاوه‌نى بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایین،
هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى له‌یه‌كه‌م گرووپى (60) كه‌سیدا ده‌بێت له‌ڕێی ته‌ورێزه‌وه به‌ڕێده‌كرێن به‌ره‌و ( باكۆ ) ، له‌زانكۆى ( سالیانسكى ) له‌ژێر چاودێرى سه‌رهه‌نگ ( حسێن حاجى ئۆڤ ) (*1) ده‌ست ده‌كه‌ن به‌خوێندن و ڕاهێنانى سه‌ربازى.
هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى و هاوه‌ڵه‌كانى به‌و هیوایه‌وه چوونه باكۆ تا كۆلیژى سه‌ربازى ته‌واو بكه‌ن و له‌وڕێگه‌یه‌وه وه‌ك ئه‌فسه‌رێكى دڵسۆز له كۆمارى كوردستان و له‌ژێر سایه‌ى ئاڵا پیرۆزه‌كه‌یدا خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن، هێشتا حه‌وت مانگ به‌سه‌ر خوێندنى ئه‌و قوتابیانه‌ى كۆلیژى سه‌ربازى تێنه‌په‌ڕیبوو ، كه هێزه‌كانى سوپاى ئێرانى هێرشى كرده‌سه‌ر كۆمارى كوردستان له‌مه‌هاباد ، ئه‌و ئومێد و هیواو چرا رۆشنهى كوردى به‌گشتى داگیر كردوو و كوژانده‌وه، ئهوپۆله قوتابییه به‌ناچارى واز له‌خوێندن دێنن و به نائومێدییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان ، ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانى ئێران ده‌كه‌ونه ڕاهوهدوونان و ده‌ستگیركردنى هاوڵاتى و خه‌ڵكى تێكۆشه‌ر و ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌باكۆ وه گه‌ڕابوونه‌وه ، له به‌ندیخانه‌یان توند ده‌كردن ، یان لهزێدهكهیان دووریان ده‌خستنه‌وه ، له‌به‌ر ده‌ست ڕۆیشتووى بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند توانیان له‌به‌ند و دوورخستنه‌وه بیپارێزن ، به‌ڵام هه‌میشه له‌ژێر چاودێرى پۆلیس و ده‌زگا سیخوڕییهكانى ئێران دابووه وه‌ك ئه‌وه‌ى لهزیندانێكى كراوه‌دا بژى .
دواى ڕووخانى كۆمارى كوردستان له‌مه‌هاباد و ئه‌و نائومێدییه‌ى باڵى به‌سه‌ر ته‌واوى كوردستاندا كێشابوو ، هونه‌رمه‌ند خهلیلیى سه‌دیقى له‌ژێر ئه‌و ته‌مه تاریك و خه‌مه پڕ ناسۆره‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ، به‌گوڕو تینێكى پته‌وه‌وه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانى سه‌رمه‌شقى كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه له‌ده‌ورى یه‌ك و ڕابواردن و باس كردن له توانا‌و ئه‌زمونه‌كانیان و گاڵته و گه‌پ و كه‌یف خۆشیی ، هاوڕێكانى ئه‌وكاتى هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى بریتى بوون له‌م كه‌سایه‌تیانه ( هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دى ماملێ ، ڕه‌حمانى قازى ، نوسه‌ر و وه‌رگێڕ فه‌تاحى كاویان ، شاعیر و ئاوازدانه‌ر هاشمى نانه‌وازاده‌گان ،عه‌زیزى نانه‌وازاده‌گان ، سوله‌یمانى موعینى ، هاشمى فیدایی و جه‌لیلى گادانى )(*2)
هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى ، مرۆڤێكى باڵا به‌رزو چوارشانه‌و به‌ژن ڕێك ، كه‌سایه‌تیه‌كى دلپاك و خاوه‌ن ده‌نگێكى به‌سۆزو خۆش ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رله‌سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه تێكه‌ڵ به‌ژیانى گوند و سرووشته جوانه‌كه‌ى كوردستان بووه ، وه هۆنراوه به‌رزه‌كانى ( وه‌فایی ) و ئه‌و ژینگه لێوڕیژه لههونهرو ئه‌ده‌ب له‌نێو هاوڕێكانیدا كارگهرییان له‌سه‌ر داناوه و ، ئه‌و هه‌سته‌ى لهدهنگخۆشیی و گۆرانییه‌كانیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه.
له‌ساڵى (1953) هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نى (23) ساڵیدا ده‌چێته ڕادیۆى مه‌هاباد ، ئه‌و كاته هونه‌رمه‌ندان ( سهیدڕهحیمى قوڕه‌یشى و ئیبراهیمى ئهفخهمى و بیوك خانباغى) به‌ڕێوه‌یان بردووه ،به‌هاوكارى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه خه‌لیلى سه‌دیقى له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقى بهتهكهنهلۆجیاى هونه‌رى ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ڕووى ئامێر و ژه‌نینى مۆسیقاوه چه‌ند به‌رهه‌مێك تۆمارده‌كات وه‌ك ( لانكۆڵی ، شیره‌كه‌م لێده‌ڕژێ ، خۆشه گه‌رمێن و ده‌مێك ساقى ) ، دواى خوێندنى ئه‌و گۆرانیانه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى ڕادیۆى مه‌هاباده‌وه ،نێو و ناوبانگێكى زۆر تر له‌نێو خه‌ڵكیدا په‌یدا ده‌كات و چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مى زۆرترى لێده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى ماوه‌ى دوو ساڵ ده‌كرێت به‌سه‌رباز واته ساڵى (1954 بۆ 1955) ، له شارى مه‌هاباده‌وه ده‌بێت بچێته شارى سنه ، كه‌ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكى باش ده‌بێت بۆ هونه‌رمه‌ند كهلهوماوهى ئه‌و دووساڵه‌دا له‌شارى سنه، به‌رهه‌مى زیاتر تۆماربكات و له‌نزیكه‌وه بههونهرمهندانى ئه‌و شاره ئاشنا بێت ، وه‌ك ( به‌هادینى نه‌ورۆزى ، حیكمهتوڵڵاى نوبه‌رى ، عوبه‌یدى خالقى ، محه‌مه‌د لوتفى ، برایمى زیباپۆش و ئه‌وسه‌ت ئیبراهیمى ڕه‌نگڕێژ ) و دواتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( مه‌زهه‌رى خالقى ) پێوه‌ندى دروست ده‌كات.
له‌وماوه‌یه‌ى سه‌ربازیی له‌شارى سنه ، هونه‌رمه‌ند ڕووده‌كاته ڕادیۆى سنه ، به‌هاوكارى تیپێكى مۆسیقاى سه‌ربازى چه‌ند گۆرانییه‌ك تۆمارده‌كات به‌هاوكارى و پشتیوانى و ئاماده‌كردنى گۆرانییه‌كانى له‌لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌وه ( گریشا میكائیل زاده و به‌همه‌ن و برایانى بروخیم ) ، ئه‌وگۆرانیه خۆشانه‌ى كهلهڕادیۆ تۆمارىكردوون ( به‌رهه‌ڵبێنه ، لانكۆڵێ ، بووك مریه‌م و فاتمه ) به خوێندنى ئه‌م گۆرانیانه‌و شێوازى تۆماركردن و ژه‌نینى مۆسیقاكهى ، ناوبانگى خه‌لیلى سه‌دیقى زۆر به‌زوویی بڵاو بۆوه‌و هونه‌ره‌كه‌ى ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى جوگرافیاى موكریان و له‌باشوورى كوردستانیش به‌و ده‌نگه خۆش ئاشنابوون.
جگه له‌و گۆرانییانه‌ى له‌ڕادیۆى مه‌هاباد و ڕادیۆى سنه ، تۆمارى كردوون و ده‌نگ و سه‌دایه‌كى زۆرییان له‌نێو خه‌ڵكیدا هه‌بووه ، هونه‌رمه‌ند گه‌لێك مه‌قام و گۆرانى له مه‌جلیس و دیوه‌خان و كۆڕى هاوڕێ ئازیزه‌كانى له‌سه‌یران و گه‌ڕاندا خوێندووه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌دى ماملێ ) ، جگه له‌م چه‌ند گۆرانییه كهتۆماركراون وه‌ك ( ئایشیلێ نازه‌نینێ ، ئهوچاوانهى وا خومارى نازن ، ئه‌ژده‌هاك ، قه‌تار و دهمهگرى مه‌گرى ) جێى داخه زۆرینه‌یان تۆمارنه‌كراون .
هونه‌رمه‌ند هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێر كاریگه‌رى هۆنراوه‌كانى (وه‌فایی ) شاعیردا بووه ، به‌ڵام هۆنراوه‌كانى ( گۆران ، ئه‌حمه‌د هه‌ردى و حه‌مه ساڵه‌ح دیلان) یش دڵى پاك و هه‌ستى هونه‌ریی خه‌لیلى سه‌دیقى یان جۆش داوه و ئاوڕى له‌هۆنراوه به‌رزه‌كانى ئه‌و شاعیرانه‌ش داوه‌ته‌وه . یه‌كێك له‌و هۆنراوه به‌رزانه كهبهدهنگه خۆشه‌كه‌ى به‌شێوازێكى زۆر تایبه‌ت خوێندوویه‌تى ، هۆنراوه‌یه‌كى ( ئه‌حمه‌د هه‌ردى ) یه به‌ناوى ( فاتمه) ، ئه‌و هۆنراوه‌یه تائێستا سێ هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش و نه‌مرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان خوێندوویانه هه‌ریه‌ك به‌شێوازو ئه‌داى ده‌نگى تایبه‌تى خۆی ، هه‌ریه‌كه‌یان چێژ و خۆشییه‌كى بێ وێنه ده‌به‌خشنه گوێگر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش ( مامۆستا عه‌لى مه‌ردان ، ئیبراهیم محه‌مه‌د خه‌یات و خه‌لیلى سه‌دیقى ) .
هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى ، بۆ ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ى (فاتمه) ى ئه‌حمه‌د هه‌ردى شاعیر ، ئه‌وه‌نده به‌هه‌ست و ئیحساسێكى بێوێنه‌وه چڕیویهتى ؟
خه‌لیلى سه‌دیقى ئه‌و مرۆڤه باڵابه‌رزو شۆخ و جوان چاك و پۆشته‌یه ، عاشق بهخاتوونێك بووه به‌نێوى ( فاتمه) كه هه‌ست و هۆشیی بردووه ، له‌ساڵى (1962) له‌گه‌ڵ فاتمه خان ژیانى هاوسه‌رى پێكدێنێت ، له‌كاریگه‌رى بۆ عهشقهكهیى و شۆخ و شه‌نگى هاوسه‌ره شیرینه‌كه‌ى به‌و هه‌سته‌وه ئه‌و ئاوازه خۆشه‌ى داناوه‌و خوێندوویه‌تى :
(چاوه‌كه‌م دووچاوى مه‌ستت پڕ له‌سیحر و جوانى یه
پڕ شه‌رابى خۆشه‌ویستى و ئاره‌قى یه‌زدانى یه
به‌ژ ن و باڵاكه‌ت نموونه‌ى هه‌یكه‌لى یۆنانى یه
لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه ، به‌سته‌یه گۆرانى یه
هه‌ربه‌ته‌نیا خۆشه‌ویستى شك ده‌به‌م ئه‌ى چاوه‌كه‌م
سه‌روه‌تم ناوێ ، بزه‌ى تۆ ئه‌وپه‌ڕى ئاواتمه )
سه‌باره‌ت به گۆرانى فاتمه ، (ع ، مازیار ) ده‌ڵێت :( گیرۆده‌بوون بهئهوینى كچه كوردێكى ڕووسوور و چه‌له‌نگ ، به‌ناوى ( فاتم) بوو به‌هۆى له‌دایكبوونى ئاوازێكى نه‌مر له سه‌ر شیعرى (ئه‌حمه‌د هه‌ردى) به‌ناوى ( چه‌پكه گوڵێك بۆ ست فاتمه) به‌چه‌شنێك كه‌ناوى خه‌لیلى سه‌دیقى، گۆرانى فاتمه وه‌بیردێنێته‌وه و به‌بیستنى شیعرى فاتمه ، ناوى خه‌لیلى سه‌دیقى له‌بیر و زه‌ینى بیسه‌ردا ده‌زرینگێته‌وه ، شیعرى فاتمه‌و ده‌نگى خه‌لیل بوونه دوو ڕۆح لهجهستهیهكدا و به‌بێ یه‌كتر ناته‌واو ده‌نوێنن،به‌لێكدانه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵك گۆرانى فاتمه سه‌رتۆپ و تاقانه‌ى گۆرانییهكانیهتى كه‌هێزێكى نهێنى شاراوه‌ى تێدایه و كار له‌دڵ و هه‌ناوى ههربیسهرێك ده‌كا، ڕه‌نگه ڕه‌مزى ئه‌م كارتێكردنه و ئه‌م هێزه نهێنیه له (ئه‌وین) وه بێ ، ئه‌وینى پاك و بێگه‌ردى دوو لاوى ئه‌ویندار ، هه‌م له‌لایه‌ن خه‌لیلى سه‌دیقى تاسه‌ر كام له‌ژیان نه‌بردوو تادواههناسهى ژیان و ، هه‌م له‌لایه‌ن فاتمى تێر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر ڕانه‌بردوو ) (*3)
له‌ساڵى (1960) ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى (حیزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران ) ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لامارى ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕه‌كانى ئێران ، زۆر له‌و ئه‌ندامانه ده‌ستگیرده‌كرێن ، هونهرمهندخهلیلى سه‌دیقى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ئه‌ندامى حیزبى دیموكرات بووه ، له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته به‌رئه‌و شاڵاوهو نه‌خرێته زیندان ، ڕوو ده‌كاته باشوورى كوردستان ، هه‌رله‌وساڵه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندى برا ( حه‌سه‌ن و محه‌مه‌دى ماملێ) ئه‌وانیش خۆیان ده‌رباز ده‌كه‌ن و دێنه شارى سلێمانى ، و ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه، به‌وته‌ى هونه‌رمه‌ندى ژه‌نیار و گۆرانیبێژ (سه‌لاح ڕه‌شید ) به‌شدارى شه‌و ئاهه‌نگ ده‌كه‌ن و هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌دى ماملێ ) كاسێتك گۆرانى له‌شارى سلێمانى تۆمارده‌كات ، هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌شید به‌وشێوه‌یه باسى ئه‌و یاده‌وه‌رییه ده‌كات و ده‌ڵێت (گەورە هونەرمەند كاك محەمەدی ماملێ كەتەشریفیان هێنا بۆسلێمانی و دواتر كاك حەسەنی براشى هات ، شه‌وێك ئاهه‌نگێكمان بۆ سازكردن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ڕهشیدى برام ، شه‌وێكى زۆر خۆش بوو له‌نزیكه‌وه له‌خزمه‌تى ئه‌و دووهونهرمهند ه ده‌نگخۆشه دا بووین و مۆسیقایان بۆ بژه‌نین ،هه‌ردوو هونەرمەند ( حەسەن و محەمەدی ماملێ ) دەنگیان ئەوەندە نزیك بوو لەیەكەوە زۆرجار لێك جیا نەدەكرانەوە و مەگەر بە تێكستەكەدا نه‌بێت ) (*4)
ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى له باشوورى كوردستان ، له‌شارى سلێمانى و هه‌ولێر (3) ساڵى خایاندووه و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و له‌ژێر چاودێرى ( ساواك ) دا درێژه به‌ژیان ده‌دات، له‌وماوه‌یه كهلهباشوور ژیاوه له‌نزیكه‌وه بهدیدهنى هونه‌رمه‌ندان ( تایه‌ر تۆفیق ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و ڕه‌فیق چالاك ) ئاشنا ده‌بێت ،
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك هه‌یه ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى له‌شارى سلێمانى بووه ، تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى هه‌بووه ، جێى پرسیار و سه‌رسوڕمانه هونه‌رمه‌ند له‌ماوه‌ى مانه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هیچ گروپێكى مۆسیقى به‌رهه‌مى تۆمارنه‌كردووه وه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه ئاماژه به‌وه بدات كه شه‌و ئاهه‌نگێك یان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى به‌ده‌نگه خۆش و بهسۆزهكهى گۆرانى خوێندبێت له‌باشوور.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌باشوور و له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى چالاكى حیزبى دیموكرات بووه ، (ساواك ) زۆر به‌چڕى چاودێرى كردووه و ئاگادارى هه‌لس و كهوتهكانى بوون ، هونه‌رمه‌ند ژیانى له‌گه‌ڵ خه‌م و خه‌فه‌ت به‌ڕێ ده‌كات وبۆى زه‌حمه‌ت ده‌بێت ، چونكه هۆش و بیرى له‌لاى نه‌ته‌وه‌كه‌ى بووه ، تا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و جوامێر و زمان شیرین و ده‌ست و دڵ پاكه (39) ساڵ ژیاوه ، هونه‌رمه‌ند خه‌لیلى سه‌دیقى له‌ڕێكه‌وتى ( 24/1/1970) له‌نه‌خۆشخانه‌ى ( شێروخورشید) ى
شارى مه‌هاباد ، دڵه پاك و بێگه‌رده‌كه‌ى لێوڕێژ له ئه‌وین بۆ هونه‌ر و نه‌ته‌وه و (فاتمه) كه‌ى له‌لێدان ده‌كه‌وێت ، ته‌رمه‌كه‌یان له‌گۆڕستانى ( بوداغ سوڵتان ) نزیك گڵكۆى هاوڕێی خۆشه‌ویست و هاوبیرى شه‌هید
( سوله‌یمانى موعینى ) به‌خاكى پیرۆزى كوردستان سپاردووه ،
ڕۆحى شاد و ئارام بێت ، گڵكۆكهى لێوڕیژ بێت له‌گوڵ و ناو و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ى بۆ هه‌میشه له‌به‌ردڵانه.
جه‌مالى ده‌لاك 3/4/2021
سه‌رچاوه : (*1و3) گۆڤارى (گزینگ) ، ئاوڕێك وه‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مى هونه‌رى هونه‌رمه‌ندى كورد ( خه‌لیلى سهددیقى ) لهنوسینى ( ع ، مازیار _ مه‌هاباد )..ژماره ( 27 ى به‌هارى (2000) له‌ڕێگه‌ى سایتى ( چیا ) وه وه‌رمگرتووه.
(*2) سایتى chia.se 2009
(*4) دیدارێكم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (سه‌لاح ڕه‌شید ) لهچایخانهى شه‌عب ، ڕیكه‌وتى (8/3/2019) ( ج ، د)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.