لە مانگی ڕابردوو31 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون، 3 چاڵاكوانی مه‌ده‌نیش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 31 هاووڵاتی كوردی‌یان له‌شاره‌كانی كوردستان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو، 25 هاووڵاتی كورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، هه‌روه‌ها 5 هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه بهوهشدهكاتـ ، هه‌ر له مانگی ڕابردوودا لانی کەم ئافره‌تی چاڵاكوان ده‌ستگیركراون و10 کەس لەوانەش کە دەستگیركراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، زیاترین ڕێژەی دەستگیركراوه‌كان کە 18 حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە.هەروەها زۆربەی دەستگیركراوه‌كان دوای بانگکران بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه، جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان به‌م شێوه‌یه:
چالاکی سیاسی: 25 حاڵەت کە دەکاتە 80%ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی:5 حاڵەت کە دەکاتە 16%ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: 1 حاڵەت کە دەکاتە 4%ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: 4 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 20 حاڵەت
پارێزگای سنە: 7 حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیتلاعاتی سوپا:2 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 18 حاڵەت
جێبەجێ کردنی سزاکان: 10 حاڵەت
نادیار: 1 حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
ماڵەوە: 1 حاڵەت
شەقام: 7 حاڵەت
شوێنی کار:3 حاڵەت
دادگا: 10 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 9 حاڵەت
سەر سنوور: 1 حاڵەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.