لە دووی ئاداردا، بۆرسەی مۆسکۆ بە داخراوی دەمێنێتەوە.
لەو بارەیەشەوە بۆرسەی مۆسکۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی "دۆخی ئێستاوە" ئەمڕۆش، بۆرسە بەداخراوی دەمێنێتەوە.
دوای راگەیەندراوەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە بارەی سزا خستنە سەر رووسیا لە28ی شوباتەوە، رێژەی دابەزینی بەهای روبڵی رووسی بەرامبەر بە دۆلار، سەدا 20ی تێپەڕاند، بەمهۆیەشەوە لە 28ی شوباتەوە تا ئێستا بۆرسەی مۆسکۆ، داخراوە.
بۆرسەی مۆسکۆ لە مانگی شوباتدا، بەراورد بە مانگی پێشتر بەڕێژەی سەدا 35 بەهای لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.